زانست
زانست
سامسۆنگ بەبێ ئاگای بەکارهێنەرانی وێنەکانیان بڵاودەکاتەوە
SNN: 
هەندێک لە بەکارهێنەرانی سامسۆنگ ئاماژەیان بەوە داوە ئامێرەکانیان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی وێنەکانیان دەنێترێت بۆ کۆنتاکتەکانیان، واتە ئەو کەسانەی ژمارەکانیان تۆمارە لە مۆبایلەکانیاندا، بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگاداری ئەو وێنە ناردنە بن. سامسۆنگیش لە ئێستادا ئاگاداری ئەو کێشەیەیەو لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

ژمارەیەکی کەم لەو کەسانەی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگیان پێیە باسیان لەو کێشەیەی سامسۆنگ کرد کە وێنەکانی ناو گەلەرییەکەیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بەبێ ئاگاداری خۆیان دەنێرێت بۆ ئەو کەسانەی ژمارە تەلەفۆنەکانیان لەناو مۆبایلەکانیاندا تۆمارە. ئەو وێنانەی نێردراون لە ئەپلیکەیشنی نامەناردنی سامسۆنگ خۆیەوە بووە. 

هەندێک لە تووشبووەکان دەڵێن ڕەنگە هۆکاری کێشەکە ئەپدەیتە نوێیەکەی (T-Mobile ) بێت، زۆربەی مۆبایلە تووشبووەکانیش لە مۆدێلی گالاکسی S9 و پلەسەکەی بووە، بەڵام ڕوون نیە ئایا مۆدێلەکانی تریش تووشبوون یان نا.
کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هەوڵی چاکردنی دەدەن و ئەمە وەک خەونێکی ناخۆش وایە بۆیان.

3 مانگ پێشتر - Jul 3 2018 8:40PM
4059
بابه‌تی زیاتر