کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم 4 پرسیارە بڕیاری هاوسەرگیریت بۆ یەکلادەکەنەوە
SNN: 

گەر بەڕاستی تۆ لە پەیوەندییەکدایت و بیر لە هاوسەرگیریکردن دەکەیتەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا بەڵام ناتوانیت بڕیاری یەکلاکەرەوە بەیت، باشترە چەند پرسیارێک لەخۆت بکەیت کە یارمەتیت دەدەن بزانیت ئایا ئەو کەسەیە کە بۆ داهاتوو دڵخۆش دەبیت لەگەڵی یان نا؟ ئایا ئەمە کەسە ڕاستەکەیە و باشە وەک هاوسەرێک بۆخۆتی هەڵبژێریت؟

1- ئایا ئەو کەسە ڕێز لە ژیانت دەگرێت لەدەرەوەی پەیوەندییەکەتان؟ 

ئەو کاتانەی تۆ بەسەری دەبەیت لە دەرەوەی ئەو پەیوەندییە گرنگە کەسی بەرامبەر ڕێزی لێبگرێت چونکە هەردوو کەسەکە دەتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە و پەیوەندییەکەیان باشتر بکەن.

2- ئایا هەست بە سەلامەتی و دڵنیایی دەکەیت لەگەڵیدا و لەو پەیوەندیەدا؟

گرنگە بزانیت تا چەندێک هەست بەسەلامەتی دەکەیت و چەندێک متمانەتان بەیەکترە و دڵیان لەیەک پیس نیە.

3- ئایا خێزان و هاوڕێکانت ئەویان بەدڵە؟

گرنگە خێزان و هاوڕێکانت ئەو کەسەیان بەدڵبێت و بگونجێن پێکەوە.

4- ئایا ئەو یارمەتیت دەدات گەشە بکەیت و پێشبکەویت؟

گرنگە هاوسەرەکان هاوکاری و یارمەتی یەکتر بدەن بۆ پێشەکەوتن و گەشە کردن چونکە زۆر جار لە تەمەنێکی منداڵدا یەکتر دەناسن.

3 مانگ پێشتر - Jul 5 2018 11:27AM
2473
بابه‌تی زیاتر