ترافیک
بەم ھەنگاوانە توانا بگەڕێنەرەوە بۆ باترییەکەت
SNN: 

لەکاتی دەرکەوتنی گرفتی دابەزینی ئەدای باتریی ئۆتۆمبیل و لاوازی رووناکی لایتەکان دەتوانیت بەچەند رێگایەکی سادە ووزەی نێو باترییەکە نوێ بکەیتەوە ئەمەش لەرێی پاککردنەوەی جەمسەری ووزەی باترییەکە.
ئەگەر رەنگی جەمسەرەکانی سەوز و سپی بوو یان ھەندێ خوێی لەسەر بوو پێویستە تەنیا پاکی بکەیتەوە تا نوێ ببێتەوە. 
لێرەدا شێوازی پاککردنەوەی دەخەینەروو: 
دەستکێش، بیکاربۆناتی سۆدیۆم، پارچەیەک قوماش، فڵچەیەکی ددانی کۆن
سەرەتا جەمسەری ئۆتۆمبیلەکە لێ بکەرەوە و کێبڵەکەی لابدە پاشان باترییەکە دەربھیچنە و دوو کەوچک سۆدەی نان و کەوچکێک ئاوی تێکەڵ بکە و تا شێوە ھەویرێک دروست دەبێت ، پاشان بەپارچەیەک قوماشی تەڕ ھەویرەکە بدە لەجەمسەری باترییەکە، بۆ لێکردنەوە و پاککردنەوەی ، ئەگەر رەق بوو فڵچەیەکی ددانی کۆن بەکاربھێنە
دواتر کەپاکت کردەوە کێبڵەکانی باترییەکە ببەستەرەوە بەو جۆرە تێبینی ئەوە دەکەیت باترییەکە توانای ئاسایی بۆ گەڕاوەتەوە.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2018 10:12AM
2241
بابه‌تی زیاتر