کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
جوڵەی لێوەکانت نھێنی کەسایەتیت دەردەخات
SNN: 

دەم و چاوی مرۆڤ چەندین گوزارشت جێ دەھێڵێت لەسەر کەسایەتی کەسەکان ئەمەش لوت و چاو و ھەندێ جوڵە دەگرێتەوە کەمرۆڤ بەبێ ئاگایی رەنگە ئەنجامی بدات بەڵام چەندین نھێنی و گوزارشتی خۆی ھەیە لەوانەش: 
١. لێو گەستن: ئەگەر لەکاتی قسەکردندا بێت ئەوا کەسی بەرامبەر دەزانێت تۆ ھەست بەبێزاری دەکەیت و دەتەوێ خۆت بپارێزیت لەبابەتی گفتوگۆکە و دیارە گرنگی بەقسەکانی نادەیت.
٢. کۆکردنەوەی لێوەکانت لەکاتی گفتوگۆدا مانای وایە گرنگی بەو کەسە نادەیت کەقسەت لەگەڵ دەکات و پێت وایە قەبارەی بچوکترە و ئاستی لەتۆ کەمترە و تۆ بەئاشکرا پێی دەڵێیت لەتۆ باشترم
٣. زەردەخەنە و دەرخستنی ددانەکانی سەرەوە: مانای وایە کەمێک ئەنانیت و بەرژەوەندییەکانی خۆتت بەلاوە باشترە لەھی کەسانی تر و دەتەوێ سەرنجی خەڵک رابکێشیت و بۆچوونەکان و دەسەڵاتی خۆتیان بەسەردا زاڵ بکەیت.
٤. زەردەخەنە و دەرخستنی ھەموو ددانەکانت : دەریدەخات ناتەوێ ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکەیت چیتر دیدارەکەتان لەیاد بکات و تۆ دەتەوێ کاریگەریی جێ بھێڵیت لەسەر دڵ و دەروونی کەسانی تردا. 

2 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 9:22AM
2285
بابه‌تی زیاتر