ژینگه
ژینگه
کۆنترین ڕەنگی سەرزەوی دۆزرایەوە
SNN: شارۆ سەراج

زاناکان دەڵێن کە کۆنترین ڕەنگی سەرزەوییان دۆزیوەتەوە ئەویش پەمەییەکی کاڵە، تەمەنی ئەم ڕەنگە یەک ملیار ساڵە و ئەم ڕەنگەش بە شێوەیەک دۆزراوەتەوە کە ڕەنگەکانیان لەو بەردانەدا دەرھێناوە کە زۆر قوڵ لەژێر بیابانەکانی سەحارادا بوون.
بەپێی توێژینەوەکان لە زانکۆی نیشتمانی ئوسترالیا کۆنترین ڕەنگی جیۆلۆجی دۆزراوەتەوە کە تەمەنی ١،١ ملیار ساڵە و پەمەییەکی کاڵە، ئەم ڕەنگە لە بەردە دەریاییە ڕەشەکانەوە دەرھێنراوە لەتۆودێنی باسن لە ناوچەی مۆریتانیا، ڕۆژئاوای ئەفەریقا، ئەمەش زۆر کۆنترە لەو ڕەنگانەی پێشتر دۆزراونەتەوە.
ئەم  ڕەنگە پەمەییە کاڵە لەگەردیلەکانی بەبەردبووەکانی کلۆرۆفیلدا دروستبوون لەلایەن ئەو زیندەوەرە ڕەسەنە کۆنانەی لەزەریاکاندا ڕۆشنەپێکھاتنیان کردووە، ئەمەش کاتێکی زۆری تێپەڕکردووە لەدوای نەمانیانەوە.
ئەم بەبەردبووانە ڕەگەکانیان لە سووری خوێنییەوە تاوەک مۆری قوڵ بووە، پاشان بووە بە پەمەیی کاتێک ڕوون بۆتەوە، ئەم دۆزینەوەیەش لەلایەن جۆرناڵی PNAS ئاشکراکراوە.

4 مانگ پێشتر - Jul 11 2018 6:18PM
745
بابه‌تی زیاتر