لەکوردستانەوە
جێگرەوەی گەنم لەدەشتی شارەزور دەچێنرێت
SNN: کۆسار مەحمود

جوتیارێکی دەشتی شارەزور ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی چاندنی ڕوەکی سۆیایە ، کەبەوتەی خۆی زۆرترین سودی ھەیە و زۆر لەبەرھەمی گەنم باشترەو داواش لەجوتیاران دەکات گرنگی بە بەخێوکردنی ڕوەکەکە بدەن 

ئازاد مەحمود جوتیاری دەشتی شارەزور لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : بڕێکی زۆر سۆیام بەرھەم ھێناوە لەبەرنامەمدایە ساڵی داھاتو فراوانتری بکەم ، داواشم لەلایەنی پەیوەندیدار ئەوەیە تۆوی سۆیا بھێنێت ، بۆ ئەوەی بەرھەمەکەی زیاد بێت بەگشتی لەکوردستان و بەتایبەت لەدەشتی شارەزوردا.

وتیشی : بەپیتی دەشتی شارەزور وەک ئاڵتون وایە ، تکاش لەجوتیاران دەکەم با وازبێنین لەگەنم ھەموو ساڵێک کەتێچوی زۆر و قازانجی کەمی ھەیە جگەلەکێشەی وەرگرتنی لەلایەن حکومەتی عێراقی پێنەدانی شایستەی دارایی .

ئاماژەی بەوەشکرد : پێویستە بەرھەمی نوێ تاقی بکەنەوە ، سەبارەت بەم سۆیایە، دەتوانرێت کارگەیەکی تایبەتی بۆ دابنرێت چونکە لە ۱۰۰کیلۆ بەرھەم ، ٥۰ کیلۆ ڕۆنی دەبێت ،  وە بڕێک شیرەمەنیشی ھەیە ، و کەشوھەوای کوردستان زۆر لەبارە بۆی ، ھەروەھا ڕۆنێکی خاڵسی خۆماڵیمان دەستدەکەوێت جگە لەوەش بەروبومی ئاژەڵیشمان دەستدەکەوێ

سەبارەت بەچاندنی ئەم ڕوەکە ئەوەشی وت :ئەم ڕووەکە ، زەویەکی بەراوی پێویستە و گەر گرنگی پێدرێ زۆر لە گەنم باشترە لەڕوی بەرھەم و قازانجیشەوە ، پارساڵ بڕێکی کەمم ھەبوو ئێستا زیاترم کردوە و لەداھاتوشدا زیاتری دەکەم ، کاتی چاندنی سۆیا لە سەرەتای بەھارەوە دەستپێدەکات و نزیکی مانگی ۱۰ دێتەبەرھەم .
هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 9:08AM
930
بابه‌تی زیاتر