ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دەرزییەک قەڵەوی و شەکرە چارەسەر دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریدەخات کەدەرزییەک کەجۆرێک ھۆرمۆنی دیاریکراوی لەخۆگرتووە چارەسەری ئەو کەسانە دەکات کەگرفتی قەڵەوییان ھەیە لەگەڵ شەکرە لەجۆری دووەم بەبێ ئەوەی ھیچ کاریگەرییەکی لاوەکی بەجێ بھێڵێت.
تیمێک لەتوێژەرانی زانکۆی بەرسلۆنە توانیان جۆرێک دەرزی دیاری بکەن کەبەھۆرمۆنی FGF٢١ ناسراوە و کێشی لەش دادەبەزێنێت و رێگرە لەھەر خانەیەکی نێو لەش لەرووبەرووبونەوەی کاری ئەنسۆلین. 
ھۆرمۆنەکە ھاندەری دابەزاندنی کێشە لەرێی بەھێزکردنی ئاستی ووزە و چالاکی لەش و جەستەی تاکەوە کەپلەی گەرمای لەش بەرز دەکاتەوە ئەمەش مانای سوتاندنی کالۆری زیاترە. 
توێژەران بۆیان دەرکەوت کەتاقیکردنەوەی ئەم ھۆرمۆنە لەسەر مشک بۆتە ھۆی دابەزاندنی ١٠%ی کێش بەبێ ئەوەی ھیچ گۆرانکارییەک لەچڕی و قەبارەی ئێسکدا دروست بکات و رێژەی بەرگری بۆ ئەنسۆلینی لەلەشدا دابەزاند. 

4 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 9:48AM
2010
بابه‌تی زیاتر