ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم تێکەڵەیە چارەسەری سووتان بەخۆر بکە
SNN: شارۆ سەراج

دەستپێکردنی ھاوین ھەمیشە سووتانی تێدایە بەخۆر، دەتوانیت دژەخۆر بەکاربھێنیت بۆ پارێزگاریکردن لەسووتان، بەڵام ھەندێک جار دەسووتێیت بەھۆی بەھێزی تیشکی خۆرەوە، بۆ چارەسەری ئەم دۆخەش دەتوانیت ھەندێک کرێم دروست بکەیت و بەکاریبھێنیت سووتانەکە ھێور دەکاتەوە.

ئەم زەیت و کرێمانە زۆر بەسوودن بۆ ‌ھێورکردن و چارەسەری سووتاوییەکە:
١- زەیتی خورمای سوور: کەمێک نرخەکەی زۆرترە لە زەیتەکانی تر بەڵام سوودی چاک کردنەوەی ھەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ترایگلسرین و کارۆتین و چەورییە تەندروستەکان و دژەئۆکسان.
٢- زەیتی گوێزی ھیندی: زۆر بەسوودە بۆ پێست و وەک زەیتی خورمای سوور کاریگەرە.
٣- کەرەی شیا: زۆر کەشخە و شێدارکەرە، بۆ سووتان بە خۆر، پێست ھەڵدان، سووتان بەھۆی گەرمای زۆرەوە چارەسەرە. ھەوکردن کەم دەکاتەوە و ڤیتامین و ماددەی خۆراکی زۆری تێدایە کە تەندروستی پێست باش دەکات و شێداری دەکاتەوە.
٤- زەیتی لاڤێندەر: ناسراوە بەوەی سووتاوی و ئازار کەم دەکاتەوە، زۆر جوانە بۆ پێست و یارمەتی نوێکردنەوەی خانەکان دەدات، دەتوانیت تێکەڵی کرێمی لەشتی بکەیت، بۆنێکی خۆشی دەداتێ.

دەتوانیت ئەم تێکەڵەیە دروست بکەیت بۆ چارەسەری سووتان بەخۆر:
٣٠ مل زەیتی گوێزی ھیندی.
٣٠ مل زەیتی خورمای سوور.
٦٠ مل کەرەی شیا.
٦٠ مل جێڵی ئەلۆڤێرا.
١٠ دڵۆپ زەیتی لاڤێندەر.

شێوازی بەکارھێنان:
زەیتەکان یەک یەک تێکەڵ بکە بە باشی، ئەگەر لە دۆخی ڕەقیدا بوو لە مایکرۆدا ٣٠ چرکە گەرمی بکە. پاش تێکەڵ کردنی ھەموو پێکھاتەکان وازی لێبێنە تاوەک باش سارد دەبێتەوە ، لە سەلاجەدا ھەڵیبگرە.

5 مانگ پێشتر - Jul 12 2018 1:08PM
1606
بابه‌تی زیاتر