یاسا
یاسا
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت
SNN: 

هه‌میشه‌ وتراوه‌ به‌زۆر به‌شودان له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌و له‌هیچ كات و سه‌رده‌مێكدا كارێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌و چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌و دوریش نییه‌ تاوانیش به‌دوای‌ خۆیدا بهێنێت، له‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌دا كه‌ له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، ڕاستی‌ به‌زۆر به‌شودان و كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی‌ ده‌سه‌لمێنێت و ده‌بینین چۆن كه‌سێك ژیانی‌ كۆتایی دێت، كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا، هۆكاره‌كه‌ی‌ به‌زۆر به‌شودانی‌ كچانه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.

جه‌زا ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، جه‌زا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی ئامۆزای خۆیدا كردوه‌و خاوه‌نی كوڕێكن به‌ناوی محه‌مه‌د، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (حه‌یات)ی ئامۆزای واته‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كێشه‌یان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حه‌یات جه‌زای ئامۆزاكه‌ی‌ خۆشناوێت و پێشتر له‌گه‌ڵ كوڕێكی پوری په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی‌ هه‌بوه‌، به‌ڵام باوكی ڕازینه‌بوه‌و حه‌یاتی داوه‌ته‌ برازاكه‌ی خۆی نه‌ك خالید كه‌ خوشكه‌زای دایكی حه‌یاته‌.

ئه‌م هۆكاره‌ش وای له‌حه‌یات كردوه‌ به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌زای هاوسه‌ریدا هه‌بێت، ساردو سڕبێت له‌گه‌ڵیدا، جه‌زا له‌ترسی قسه‌وقسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی هیچ قسه‌ینه‌كردوه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌نهێنی هێشتۆته‌وه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر جه‌زا ئارامی له‌به‌ر هه‌ڵده‌گیرێت، چونكه‌ ده‌زانێت حه‌یات پێشتر له‌گه‌ڵ كوڕێكی پوری خۆشه‌ویستی هه‌بوه‌و به‌وردی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی حه‌یات ده‌زانێت.

به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی حه‌یات شوی به‌جه‌زا كردوه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌ماوه‌ بگره‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی حه‌یات هاوسه‌رگیری كردوه‌، خالیدی خۆشه‌ویستی پێشوی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیان ناكات و هیچ هه‌واڵێكی نییه‌، به‌ڵام ئه‌م ساردو سڕییه‌ی حه‌یات وا له‌جه‌زا ده‌كات داوای جیابونه‌وه‌ بكات و به‌مه‌ش هه‌موو خزموكه‌سوكار پێیده‌زانن.

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش دانیشتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سازده‌كه‌ن و جه‌زا به‌وردی باسی ژیانی خۆی ده‌كات كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ چۆنه‌ له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام له‌وكاته‌دا حه‌یات ئه‌مه‌ به‌هه‌لده‌زانێت و ده‌ستده‌كات به‌قسه‌كردن و ده‌ڵێت:"من تائێستا خالیدم خۆشده‌وێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌زام خۆشناوێت، بۆیه‌ جه‌زا ئه‌گه‌ر خۆی‌ به‌پیاو ده‌زانێت با ئێستا ته‌ڵاقم بدات".

هه‌ر له‌وكاته‌داو دوای‌ قسه‌كانی‌ حه‌یات، جه‌زاو حه‌یات له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌ماره‌ییه‌كه‌شی كه‌ هه‌زار لیره‌یه‌، حه‌یات ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌م بده‌نێ، ئه‌وا من له‌و ماره‌ییه‌ خۆشده‌بم"، بۆیه‌ جه‌زا ڕازیده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان كۆتایی دێت و دادگا بڕیاره‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی پێنج مانگ، خالید به‌م بابه‌ته‌ ده‌زانێت و ده‌چێته‌ داوای، چونكه‌ هێشتا یه‌كتریان خۆشده‌وێت.

له‌سه‌ره‌تادا خزموكه‌سوكاری حه‌یات ڕازینابن، به‌ڵام هه‌ر سورن له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی و دواتر هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن و ده‌ڕۆنه‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌وشاره‌ی‌ كه‌ لێی‌ ده‌ژین، له‌ناوشار ده‌چنه‌ خانویه‌كی كرێوه‌، به‌ڵام دواتر جه‌زا ده‌زانێت كه‌ ئه‌م دوكه‌سه‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌و حه‌یات گه‌یشتوه‌ به‌خۆشه‌ویسته‌ كۆنه‌كه‌ی، بۆیه‌ جه‌زا داوای كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام حه‌یات ڕازینابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ وا ڕێككه‌وتون كه‌ كوڕه‌كه‌ لای دایكی بێت.

دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكده‌كه‌ون كه‌ مانگی جارێك كوڕه‌كه‌ی ببینیت، لێره‌دا حه‌یات ڕازیده‌بێت مانگی جارێك كوره‌كه‌ی بدات به‌جه‌زا، پێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ بازاڕو نانخواردن و جلوبه‌رگ و یاری بۆ ده‌كڕێت، زۆربه‌ی جاریش وا ڕێكده‌كه‌وێت خالید كوڕه‌كه‌ له‌جه‌زا وه‌رده‌گرێت و ده‌یباته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

تا ڕۆژێك جه‌زا ده‌چێت به‌دوای كوڕه‌كه‌یدا ده‌بینێت له‌لایه‌ن خالیده‌وه‌ له‌كوڕه‌كه‌ ده‌درێت و ده‌یدایته‌ به‌رشه‌‌ق و زله‌، له‌سه‌رئه‌وه‌ی محه‌مه‌د له‌كۆڵان له‌گه‌ڵ منداڵێكدا شه‌ڕیكردوه‌و پاڵی پێوه‌ناوه‌و قۆڵی منداڵه‌كه‌ی‌ شكاندوه‌، دواتر جه‌زا ده‌بینێت كه‌ خالید له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌دات و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ زۆری ئازاری‌ ده‌دات، جه‌زا خۆی پێناگیرێت و چه‌قۆكه‌ی ده‌رده‌هێنێت و ده‌چێته‌ به‌رده‌م خالیدو پێی ده‌ڵێت:"چۆن ئاوا له‌كوڕی من ده‌ده‌یت؟"، لێره‌دا خالید ده‌یه‌وێت جه‌زا تێبگه‌یه‌نێت كه‌ ویستویه‌تی‌ ئامۆژگاری بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ قۆڵی منداڵێكی شكاندوه‌، به‌ڵام جه‌زا ڕاسته‌وخۆ یه‌ك چه‌قۆ له‌لا ملی خالید ده‌دات.

دواتر به‌وه‌ش ناوه‌ستێ سێ چه‌قۆی دیكه‌ له‌سك و سنگی ده‌دات، منداڵه‌كه‌ ده‌بات و هه‌ڵدێت، دواتر خالید به‌هۆی خوێنبه‌ربونه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جه‌زا ده‌ستگیرده‌كرێت و به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ زیندانیده‌كرێت.

3 مانگ پێشتر - Jul 13 2018 4:24PM
3773
بابه‌تی زیاتر
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...