دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
کچە مۆدیلێکی کورد رکابەری شاجوانی ئوسترالیا دەکات
SNN: شارۆ سەراج

خانمە نمایشکارێکی کەسێتی کورد لەئوسترالیاوە دەرەکەوێت و چیرۆکی سەرکەوتنەکانی لەوبوارە و ئامانجەکانی خۆی بۆ پەرەپێدانی کاری مرۆیی و خێرخوازی روون دەکاتەوە و دەشڵێت لەکارەکانمدا زیاتر ھەستێکی رۆحیم ھەیە وەک مۆدێلێک و ھەست دەکەم من بۆ شتێکی زۆر لەوە گەورەتر کاردەکەم کەپێی ناسراوم.
ناوم سارە ئیسحاق – تەمەنم ٢٦ ساڵە و لە کانبرا-ئوستورالیا لەدایک بووم. کارم نمایشکەری کەسێتیم لە شارۆچکەکەی خۆم، ئەمە کاری سەرەکی منە و لە ھەمان کاتیشدا لەخوێندندا بکالۆریۆسم لەھونەردا ھەیە پسپۆری فەلسەفە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.



SNN: سارە خان تۆ بە ڕەچەڵەک کوردیت؟
سارە: بەڵێ بە ڕەچەلەک کوردم، دایکم خەڵکی ماردینە و باوکم خەڵکی ڕانیەیە.

SNN: کەی و لە کوێوە دەستت کرد بە کاری مۆدێل؟
سارە: لە تەمەنی ٣ ساڵیدا دایکم لە کێبڕکێی منداڵاندا دایناوم و من یەکەم بووم بۆ پێشبڕکێی جوانی و کەسێتی، ئەوەش یەکەم جارم بوو. پاشان لە دواناوەندی لە نمایشی جل و بەرگدا بەشداربووم بۆ مۆڵێک و دەمانەویست لەو ڕێگایەوە پارە بۆ وانەی فەرەنسی کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ نیوکلۆدۆنیا. لەناوەندییشدا ھەندێک کاری مۆدێلم کردووە و پاشان کەمێک وەستاوم و لە ساڵی ٢٠١٥ دەستم پێکردۆتەوە.



SNN: کەواتە ئێستا تۆ بە فەرمی مۆدێلی؟
سارە: لە کانبرادا بەڵێ، بەشدارم لەم چەند کارێکی داھێنەرانە و چەند پرۆژەیەکدا، لەئێستادا کارێکی زۆر ھەیە بۆ من بیکەم کە داھێنەرانەیە و لە بواری ئارەزوو تواناکانی خۆمدایە، من سەرقاڵی ئەوەم و کەسانێکی زۆریش لە چواردەورم پشتگیریم دەکەن.

SNN: ھیچ بیرۆکەیەکت ھەیە دەربارەی کاری مۆدێل کردن لە کوردستان و ھیچ کام لە مۆدێلە کوردەکان دەناسیت؟ و بۆچوونت چیە لەبارەیانەوە؟ 
سارە: من بیرۆکەیەکی کەمم ھەیە، دەزانم کە کوردستان فاشنی تایبەتی خۆی و پیشەسازی فاشنی تایبەتی خۆی ھەیە، دەزانم ھەفتەی فاشنی کوردستانیشتان ھەیە. زۆر شانازی دەکەم بەوەی تا ئێستا لە کوردستاندا دیومە لەبارەی تواناو لێھاتووییانەوە، من شانازی دەکەم کە ئەوان خۆیان ئەم کارانەیان بنیاد ناوە، ھەروەھا ھەندێک فۆتۆگرافەر و ھەندێک کەسی بەتوانا دەناسم وەک ڕەوان جەواد، کە ئێستا لەئەڵمانیایە. 


SNN: ئەی دەربارەی خۆت، پێت وایە تۆ وەک "سارا" تایبەتمەندیی بوون بە مۆدێلت تێدایە؟
سارە: من باوەڕم بەوەیە کە تێگەیشتنێکی قوڵم ھەیە دەربارەی بوون بە مۆدێل، من باوەڕم وایە بوون بە مۆدێل بریتییە لە ناوەڕۆک کە ئەوەش کەسێتییە، من پێم وایە کە ئەو تایبەتماندییانەم تێدایە بەھۆی ئەو لێھاتووییانەی ھەمە وەک کەسێک. لەبارەی پێداویستییە جەستەییەکانیش پێم وایە وەک مۆدێلێکی کورد دەتوانم بەشێک بم لەو کارە بە ئاسانی، چونکە پێم وانیە ھیچ ڕێگرییەک ھەبێت بۆ ئەو جۆرە جوانییە کە ھەیە.

SNN: لای تۆ کاری مۆدێل کردن وەک کارە یان ئارەزوویەکە؟
سارە: من زۆر خۆشی لە کارەکەم دەبینم و کاتێک کاری مۆدێلی دەکەم ھەست دەکەم دڵم دووبارە ووزەی تێدەکەوێتەوە، کاتێکیش ئەو کارە دەکەم ھەست بە ووزەیەکی زۆر و داھێنان دەکەم، بەڵام باوەڕم وایە ئەمەش جارێ بەس نیە و پێم وایە شتێکی جوانە کەسێتییەکی جوانت ھەبێت و بتوانیت کاری مۆدیل بکەیت بەڵام زۆر شتی تریشی دەوێت ئەم کارە تۆ کۆمەڵگا و خەڵک، ئارەزووییەکی تری منیش لە ژیاندا کاری مرۆڤانە و چالاکیەکانێتی. لە کانبرا بەشی کاروباری بیانیمان ھەیە و لەکۆتایی مانگی حوزەیران بۆ ماوەی ھەفتەیەک ڕاھێنانم وەرگرت لەسەر گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەوەش یارمەتیدام تێبگەم چۆن پرۆژە مرۆییەکان بنیاد دەنرێت و بەڕێوەدەبرێت.
ئەم دوو ئارەزووە زۆر گرنگە بۆ من چونکە ناتوانم جوانی و کەسێتی ببینم بەبێ ھیچ ھۆکارێک، بەبۆچوونی من گرنگترین شت ئەوەیە ئەو لێھاتوویەی کاسێتی یان کاری مۆدێلی ھەیەی تەنھا سەر تەختەیەکی شانۆیە ڕێگە، پێدەدات بتوانم کاری باش و مرۆڤانە بکەم.



SNN: کەواتە تۆ ئارەزووی خۆت بۆ کاری مۆدێلی و کاری مرۆڤانە پێکەوە دەبەستیتەوە؟
سارە: بەڵێ، یەکێک لە پرۆژەکانم کە لە کانبرا کاری لەسەر دەکەم تێکەڵ کردنی کەسێتی و ناوەڕۆکە لەگەڵ چەند فۆتۆگرافەرێک و ڤیدیۆگرافەرێک بۆ ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا گفتوگۆ لەسەر کاری مرۆڤانە بکرێت، چونکە بۆ من کاری مرۆڤانە ئارەزوویەکی کۆنمە و باوەڕیشم وایە من جیاواز لە مۆدێلەکانی تر ھەستێکی جیاوازم ھەیە، ڕەنگە ئەمە سەیر بێت بۆ تۆ بەڵام من زیاتر ھەستێکی رۆحیم ھەیە لەکارەکانمدا وەک مۆدێلێک و ھەست دەکەم من بۆ شتێکی زۆر لەوە گەورەتر کاردەکەم.

SNN:کەواتە تۆ ئارەزووی کاری مۆدێلی و مرۆڤانە دەکەیت و دەتەوێت ھەردوو کارەکە پەیوەست بکەیت پێکەوە، لە ئێستادا ھیچ پرۆژەیەکی وات ھەیە یاخود بۆ داھاتوو ھیچ پلان و پرۆژەیەکت ھەیە بۆ پێکەوە بەستنی ھەردوو کارەکە پێکەوە؟
سارە: یەکێک لەپرۆژەکانم پەیوەندی بە کارێکی مرۆییەوە ھەیە، ئەوەش دروست کردنی بابەتێکی ھەفتانەیە بۆ گەیاندنی نامەیەکی مرۆڤانە لە کانبراوە. ھەروەھا ئارەزوو دەکەم بۆ ساڵی داھاتوو بەشداری لەشاجوانی ئوستورالیادا بکەم، چونکە ئەوان باوەڕیان بەکاری مرۆیی و خێرخوازیشە و منیش ھەمان باوەڕم ھەیە.



SNN: تۆ پێت وایە دەست کردن بەم کارانە لە ئوستورالیا ئاسانە؟ لەوێ ھیچ لایەنێکی یارمەتی داویت لەکارەکانتدا ؟
سارە: لەژیانمدا بەچەندین ئەزمووندا ڕۆشتووم، بەھۆی ئەوەی ھەمووشتێکم ھەیە لە چواردەورەکەم و لە کۆمەڵگەیەکی زۆر داھێنەرانەدام . لەئوستورالیاشدا کۆمەڵی کوردی و ئیسرائیلی پاڵپشتی کردووم، ئەم دوو کۆمەڵەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆر پاڵپشتن بۆ کارەکانم. لەئەڵمانیاشەوە بانگھێشت کراوم بۆ ئەوەی بچم چەند کارێکی مۆدێلی بکەم لەگەڵ فۆتۆگرافەرێکی کورد، بۆیە ھەست دەکەم ھەموو کەس داوام لێدەکات بەردەوام بم و ئاسوودە لە کاری مۆدێلییەکەم و پێم دەڵێن کە دەیانەوێت کارم لەگەڵ بکەن.

SNN: لەبەرنامەتدا نیە بێیتەوە بۆ کوردستان یاخود سەردان بکەیت بۆ کارێکی وەک مۆدێل یاخود ھەر پرۆژە و نمایشێک؟
سارە: بەڵێ بێگومان، لەپارەوە بیر لەوە دەکەمەوە کارێکی لەو شێوەیە بکەم و خۆم بە ڕوونی دەبینم کەدەتوانم لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو کارە بکەم بەتایبەتیش کوردستان و دەتوانم تێکەڵ بم لەگەڵ ژینگەی مۆدێل و فاشن، ھەروەھا زۆریش بە ئاسانی دەتوانم سەردان بکەم ئەگەر باشیش بێت بۆم دەتوانم تەنانەت لەوێ بژیم و بەشێک بەم لەھەموو شتێک لەوێ، ھەرچەندە لێرە ئوستورالییەکان زۆر باشن بەڵام من ھەست دەکەم بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردی ئاسانترە بۆ من و بۆ بەناوبانگ بوونیشم، چونکە پێم وایە ئەوان باشتر لەجوانیی کوردی تێدەگەن لەچاو ئوستورالییەکاندا.



SNN: لەڕووی کاری مۆدێلییەوە لەچ ئاستێکدا کوردستان دەبینیت بەبەراورد بەجیھان؟
سارە: من بڕوام وایە کوردستان یەکەمە چونکە ئەمە شتێکی نوێیە لەوێ گەشە دەکات، منیش دەمەوێت بەشیک بم لەوە، ناشمەوێت بەراوردی بکەم چونکە پێم وایە کوردستان لەکاری مۆدێلیدا تایبەت و ناوازەیە و توانای کوردی و داھێنانی کوردی ناوازەیە و من بەراوردی ناکەم بەھیچ بازاڕێکی تر چونکە کاری مۆدێلی لە کوردستان بە شێوازیی خۆی تایبەتە.

SNN: ئایا سەرسامیت بە ھیچ مۆدێلێکی جیھانی وای لێکردوویت ئەم کارە ھەڵبژێریت و بێیتە ناو ئەم پرۆسەیەوە یاخود ھۆکاری ترت ھەبووە؟ 
سارە: من کاتێک تەمەنم ١٣ ساڵ بوو لە گۆڤارێکەوە زۆر سەرسام بووم بە مۆدێلێک لەسەر بەرگی گۆڤارەکە، کە وێنەی مۆدێلێکی بەڕازیلی بوو بەناوی "ئەدریانا لیما" کە زۆر بەناوبانگە لە جیھاندا، ئەو کاتە زۆر سەرسام بووم بەو، بەڵام لە تەمەنی دواترمدا ھاندانی من بۆ ئەم کارە بەھۆی ھیچ مۆدێلێکەوە نەبووە و زیاتر پەیوەندی بە دڵمەوە ھەبووە، من بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەردەوام بووم لەم کارە لە ٢٤ ساڵییەوە تا ئێستا بە بێ دابڕان و ھەمیشە چێژم لێ بینیوە و ئێستاش دەمەوێت زیاتر بەردەوام بم.



SNN: ھیچ شتێکی تر ھەیە ئارەزوو بکەیت باسی بکەیت؟
سارە: دەمەوێت باسی ئەوە بکەم گرنگی کاری من لە ژیانمدا و ئەوەی دەمەوێت بەردەوام بم و تەواوی بکەم پەیوەندییەکی زۆری بە کوردستانەوە ھەیە و منیش لەکانبرا ھەمیشە چالاکم لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە، بۆ نموونە بەم نزیکانە چاوپێکەوتنێکی کارم ھەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانبرا.  ھەروەھا بەشێکیشم لەگروپی (خۆشەویستی کوردان) لە ئوستورالیا ، لەگەل تیمەکەم سەردانی بەشی کاروباری بیانیەکانمان کردووە لێرە و قسەمان لەگەڵ بەشی تایبەت کردووە کە پەیوەندی بە کارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە ھەیە و منیش لەوێ بووم باسی بۆچوونی خۆم کردووە و باسی ڕیفراندۆمەکەی کوردستانیشم کردووە.
من پێم وایە لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسیشەوە دەتوانم بەشداربم و قسە بکەم لەسەر کەیسی کوردی و پێشم وایە کاری مۆدێلی تەنھا یارمەتیم دەدات بۆ وەستان و گەیاندنی پەیام و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا، ئەوەش زۆر گرنگە بۆ من.


3 مانگ پێشتر - Aug 3 2018 3:20PM
3469
بابه‌تی زیاتر
کچە مۆدیلێکی کورد رکابەری شاجوانی ئوسترالیا دەکات...
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی...
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن...
نیان عەزیز: خۆم بۆ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرم...
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
123