یاسا
یاسا
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا
SNN: 

كاتێك ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ڕاسته‌قینه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌، (عه‌شقی‌ هاجه‌ره‌ی‌ ئیدریس عه‌لی)مان بیرده‌كه‌وێته‌وه‌، كاتێك ئیدریس ده‌نوسێت، "هاجه‌ره‌ له‌گوند به‌زۆر ده‌رده‌كرێت و ونده‌بێت، پیاوه‌كه‌ش هه‌رگیز عه‌شقی هاجه‌ره‌ی بیرناچێته‌وه‌و ئه‌و عه‌شقه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ناخیدا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات".

به‌سه‌رهاتی‌ عه‌شقی هاجه‌ره‌ سات له‌دوای سات، گاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان و جه‌سته‌ی باوك داده‌نێت، تائه‌وكاته‌ی ته‌واوی خوێنی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ ده‌كات به‌ئاو، له‌م به‌سه‌رهاته‌شدا عه‌شقی‌ باوك بۆ خه‌سوی‌ كچه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ك و عه‌شقی‌ دیاریش بۆ كاڵێ‌، هێنده‌ی‌ تر به‌سه‌رهاتگه‌لێكمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ زۆر نزیكه‌ له‌به‌شێكی‌ به‌سه‌رهاته‌كانی‌ عه‌شقی‌ هاجه‌ره‌وه‌.

دیار گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، گه‌نجێكی زۆر جوانه‌ به‌ڵام كه‌ڕوڵاڵه‌، له‌ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و خوشكێكی ژیان به‌سه‌رده‌بات و دایكی ناوی سارایه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ له‌باوكی‌ جیابۆته‌وه‌و فه‌رمانبه‌ره‌، دیار به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ ناتوانێت هیچ ئیشێك بكات، مانگانه‌ باوكی بڕه‌ پاره‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت و هاوكات دایكیشی له‌موچه‌كه‌ی پاره‌ی ده‌داتێ، به‌ڵام دیار زۆر حه‌زی له‌خوێنده‌وارییه‌.

دیار ڕۆژانه‌ ده‌چێته‌ سه‌نته‌رێك كه‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كراوه‌ته‌وه‌، له‌وێوه‌ به‌شێوازی خۆیان فێری خوێنده‌واریان ده‌كه‌ن، هه‌موو ڕۆژێك سه‌ردانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ده‌كات تا به‌ته‌واوی فێری زمانی جه‌سته‌ ببێت و هاوكات خوێنده‌وارییه‌كه‌ی باشبكات، هه‌ر له‌سه‌نته‌ره‌دا كچێكی تێدایه‌ ناوی (كاڵێ)یه‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتۆته‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دیارو كاڵێ عاشقی یه‌كده‌بن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت، چونكه‌ هه‌ردوكیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و ناتوانن قسه‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌باشی له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ن.

دیارو كاڵێ‌ ڕۆژانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ داده‌نیشن و نانده‌خۆن و قسه‌ده‌كه‌ن، تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كارمه‌ندان و هاوڕێیانی سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌م په‌یوه‌ندییه‌ ده‌زانن و دڵخۆشده‌بن پێی، دواجار لێپرسراوانی سه‌نته‌ره‌كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن تا ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ به‌یه‌ك بگه‌ن!.

دوای ماوه‌یه‌ك له‌م په‌یوه‌ندیه‌ دایكی دیار ده‌چێته‌ داوای كاڵێ و دوای قسه‌یه‌كی زۆر، باوكی كاڵێ كه‌ ناوی (حاجی ساڵحه‌) ڕازیده‌بێت كچه‌كه‌ی بداته‌ دیار، دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ كاڵێ ده‌چێته‌ ماڵی سارای خه‌سویی و زۆر دڵخۆشه‌، چونكه‌ سارای خۆشده‌وێت و كاڵێ ڕۆژانه‌ هاوكاری ده‌كات له‌ئیشوكاری ماڵه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر دروستده‌كه‌ن.

به‌ڵام حاجی ساڵح كه‌ باوكی كاڵێیه‌ جۆره‌ هه‌ستێكی بۆ دایكی دیار دروستده‌بێت، چونكه‌ بێوه‌ژنه‌، حاجی ساڵحیش به‌وه‌ ناسراوه‌ حه‌زی له‌ژنه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌دایكی كاڵێ، ژنێكی عه‌ره‌بیشی هه‌یه‌ له‌شاری به‌غداو مانگانه‌ سه‌ردانی ده‌كات، بۆیه‌ حاجی ساڵح داوای هاوسه‌رگیریی له‌سارا ده‌كات و پێی ده‌ڵێت ((خانویه‌كی گه‌وره‌تان بۆ ده‌كڕم و تۆ بچۆره‌ نهۆمی خواره‌وه‌و با دیارو كاڵێش بچنه‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌)).

به‌ڵام سارا ڕازینابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ جیاوازی ته‌مه‌نی ساراو حاجی ساڵح 23 ساڵه‌و تائێستاش سارا بیری له‌شوكردن نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام حاجی هه‌ر سوره‌ له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌و چه‌ندینجار ده‌چێته‌ لای كاڵێ تا قه‌ناعه‌ت به‌خه‌سوی‌ بكات شوی پێبكات و فشاری بخاته‌سه‌ر، به‌ڵام سارا هه‌ر ڕازینابێت، تاوه‌كو ڕۆژێك حاجی ده‌چێت كاڵێی كچی له‌دیار ده‌سه‌نێته‌وه‌و ده‌ڵێت:"تاوه‌كو سارا شوم پێنه‌كات، ناهێڵێم بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای دیار"، به‌ڵام دوباره‌ سارا هه‌ر ڕازینابێت.

به‌مشێوه‌یه‌ نزیكه‌ی دوو مانگ تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام كاڵێ و دیار به‌نامه‌و ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، تا ڕۆژێك وا ڕێكده‌كه‌ون كه‌ دیار بچێته‌ ماڵی حاجی و كاڵێی‌ خێزانی بڕفێنێت و هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه‌ بچن بۆ ماڵی سارا، بۆیه‌ شه‌وێك به‌هاوكاری سارا، دیار ده‌چێته‌ ماڵی حاجی، له‌وكاته‌دا حاجی له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدایه‌و هه‌ستده‌كات كه‌سێكی غه‌ریب له‌ناو حه‌وشه‌كه‌دایه‌، هه‌رچه‌ند حاجی هاوار ده‌كات تۆ كێی؟ به‌ڵام دیار گوێی له‌قسه‌كان نییه‌، بۆیه‌ حاجی وا ده‌زانێت دزه‌و دوو فیشه‌ك ده‌نێت به‌دیاره‌وه‌و  ده‌ستبه‌جێ دیار گیان له‌ده‌ستده‌دات.

دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ سارای دایكی دیار هاوار ده‌كات، دوایی حاجی سه‌یر ده‌كات فیشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی زاواكه‌ی كردوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌، بۆیه‌ حاجی خۆی په‌یوه‌ندی به‌پۆلیسه‌وه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سارا هه‌موو ڕاستییه‌كان بۆ پۆلیس باسده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی سارا له‌حاجی خۆشده‌بێت، به‌ماده‌ی 409 له‌یاسای سزادانی عێراقی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانیده‌كرێت.

4 مانگ پێشتر - Aug 10 2018 3:35PM
12261
بابه‌تی زیاتر
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...