یاسا
یاسا
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌
SNN: پارێزه‌ر: ئه‌ڤین ئازاد
له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دواكه‌وتوودا ژنبوون به‌ شێوازێك قورسه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ مافه‌ ئاسایه‌كانی‌ بێبه‌شده‌كر‌ێت به‌و شێوازه‌ی‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌  ترس له‌لای‌ كچ دروستكراوه‌ له‌به‌رهه‌ڵگری‌ نازناوی‌ ژن  زۆر شتی‌ لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌و سه‌ركوتكراوه‌، ئه‌مه‌ش بوته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ژن ژێرده‌سته‌ بن و ته‌نانه‌ت مافی‌ ژیان و ئازادی‌ خۆشیان پێنه‌درێت.

شانۆی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵ دووجار ده‌بێته‌ قوربانی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌لگه‌ كاتێك تاوانی‌ به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، جارێك له‌لایه‌ن براو جارێكی‌ تر له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ، به‌رده‌وام بێده‌نگی‌ هه‌ڵده‌بژێرێت كاتێك كێشه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ گریانه‌وه‌ بۆ من باس ده‌كرد، نه‌مده‌توانی‌ به‌ هیچ شێوازێك یارمه‌تی‌ بده‌م، ئه‌و هێنده‌ ترسی‌ هه‌بوو ترس له‌ خێزانه‌كه‌ی‌ و ترس له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، ترس له‌ قسه‌ی‌ كه‌سوكارو ناسیاو پاشان ئه‌گه‌ر هیچ له‌مانه‌ی‌ نه‌بێت ترس له‌ قسه‌ی‌ كۆمه‌لگه‌ نه‌یده‌توانی‌ داوای‌ مافی‌ خۆی‌ بكات، شانۆی‌ كاتێك ته‌مه‌نی‌ ته‌نها 17 سال ده‌بێت له‌لایه‌ن زڕ براكه‌یه‌وه‌ ده‌ستدرێژی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر.

  شانۆ وتی‌: ته‌مه‌نم منداڵ بوو كاتێك ترس و رقم بۆ درووست بوو به‌رامبه‌ر به‌ پیاو وامده‌زانی‌ ئه‌وان بۆ ئازاردانی‌ ئێمه‌ دروست بوون، هه‌ر له‌ منالیه‌وه‌ باوكم ده‌بینی‌ چۆن له‌ دایكم ده‌دات و ئازاری‌ ده‌داو ئێمه‌ش بێ ده‌سه‌ڵات سه‌یری‌ ده‌كه‌ین دواتر گه‌وره‌ بووم ئازاریان به‌خۆم گه‌یاند، بۆیه‌ هه‌رگیز پیاوم خۆشنه‌ویستوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ براكه‌م ده‌ستدرێژی‌ كرده‌ سه‌رم هه‌ره‌شه‌ی‌ لێده‌كردم كه‌ به‌ هه‌ركه‌س بڵێم ده‌مكووژێت ده‌یوت،"گه‌ر پێیان بڵێت ئه‌وا منیش ده‌لێم له‌گه‌ل كه‌سی‌ تر په‌یوه‌ندی‌ هه‌بووه‌ راست ناكات و به‌ بیانووی‌ شه‌ره‌ف ده‌تكوژم"، بۆیه‌ ناچاربووم بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژێرم بریارمدا هه‌رگیز هاوسه‌رگیری‌ نه‌كه‌م ، به‌ڵام دووباره‌ براكه‌م تاوانێكی‌ تری به‌رامبه‌رم ئه‌نجامدا.

رۆژێكیان بانگی‌ كردموو وتی‌ كورێكی‌ هاورێم داوات ده‌كات ده‌بێت هاوسه‌رگیری‌ بكه‌ی‌ و خۆشم هه‌موو شتم تێگه‌یاندوه‌و وتوومه‌ به‌ منداڵی‌ به‌ربۆته‌وه‌ و كچێنی‌ له‌ده‌ستداوه‌، چه‌ند گریام وتم، "نامه‌وێت"، گوێی‌ لێنه‌گرتم ناچار هاوسه‌رگیریم كردوو به‌ بریاره‌كه‌ی‌ رازی‌ بووم.

دوای‌ رزگاربوونم له‌ژێر ده‌ستی‌ برا كه‌وتمه‌ ژێر ده‌ستی‌ هاوسه‌ره‌وه‌ هه‌موو رۆژێك لێیده‌دام و ئازاری‌ ده‌دام به‌رده‌وام پێیده‌وتم ئه‌گه‌ر من نه‌بوومایه‌ كه‌س به‌تۆ رازی‌ نه‌ده‌بوو هه‌موو رۆژ ئه‌و شتانه‌ی‌ به‌ بیری‌ من ده‌هێنایه‌وه‌ كه‌ ئازاری‌ ده‌دام ، باری‌ ده‌روونیم ئێجگار خراپ بوو بوو به‌ هبچ شێوازێك متمانه‌م به‌خۆم نه‌بوو له‌ هه‌موو شت ده‌ترسام سالۆنێكه‌ زۆره‌ ئازارمم ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ زۆری‌ لێداوم و هه‌موو گیانی‌ بریندار كردووم چیتر له‌توانامدا نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵی‌ بژیم و ناشوێرم شكاتی‌ لێكه‌م ده‌ترسم.

له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌م هه‌موو ترسه‌ وای‌ له‌ شانۆ كرد نه‌یه‌وێت بچێته‌ به‌رده‌م دادگاو مافه‌كانی‌ خۆی‌ وه‌رگرێت پاش ئه‌وه‌ی‌ گفتووگۆمان له‌گه‌ل كردو زانیاری‌ یاسای‌ وه‌رگرت ده‌رباره‌ی‌ مافه‌كانی‌ بریاری‌ دا بچێته‌ دادگاو مافه‌ یاسایه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌  و هاوسه‌ره‌كه‌شی‌ به‌ سزای‌ یاسای‌ خۆی‌ بگات، به‌ڵام شانۆ هه‌ر سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناتوانێ‌ سكاڵای‌ یاسای‌ له‌سه‌ر براكه‌ی‌ تۆمار بكات له‌به‌ر بوونی‌ ترسی‌ له‌ قسه‌ی‌ كۆمه‌لگه‌ .

تێبینی:
 ئه‌م چیرۆكه‌ له‌یه‌كێك له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
 ناوه‌كانیش خوازراون و ناوی راسته‌قینه‌یان له‌لای SNN پارێزراوه‌.
4 مانگ پێشتر - Aug 24 2018 3:49PM
15123
بابه‌تی زیاتر
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...