ژینگه
ژینگه
چیتر بوتڵە فڕێدراوەکان سودیان دەبێ
SNN: 

توێژەرانی زانکۆی Swansea رێگایەکیان دۆزییەوە بۆ گۆڕینی ھەر جۆرێکی پاشماوە پلاستیکییەکان بۆ سوتەمەنی ھایدرۆجینی کەبتوانێ ئەو ئۆتۆمبیلانە کارپێ بکات کەبەووزەی کارەبایی کاردەکەن.
 توێژەران ئەم داھێنانە زانستییەیان لەرێی زیادکردنی مادەیەکەوە بەدەستھێنا کەرووناکی دەمژێت بۆ پلاستیک و لەگیراوەیەکدا جێدەھێڵرێت لەژێر تیشکی خۆردا.
ئەمەش ھەرزانتر دەکەوێ لەریسایکل کردنی بەوپێیەی پلاستیکەکە پێویستی بەپاککردنەوە نابێت. 
لەوبارەیەوە دکتۆر مۆریتز کۆھنیل لەبەشی کیمیای زانکۆکە رایگەیاند ساڵانە زۆرێک پلاستیک بەکاردەھێنرێت کەملیۆنان تۆن دەبێت و تەنیا بەشێکی کەمی ریسایکل دەکرێت ئێمەش دەمانەوێ ئەو بڕە بەکاربھێنینەوە کەریسایکل ناکرێت.

3 مانگ پێشتر - Sep 6 2018 3:39PM
1049
بابه‌تی زیاتر