ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: رەنگی سێ دەریاچە لەرووسیا پەمەیی بوو
SNN: 

دەرکەوتنی رەنگی پەمەیی لەنێو ئاوی سێ دەریاچەی رووسیادا بووە جێی نیگەرانی دانیشتوانەکەی و چەند ئەگەرێکیش ھەیە لەوبارەیەوە کەرەنگە پاشماوە دەستکردەکان ھۆکاری ئەو گۆڕانکاری رەنگەبن.
لەمانگە دەستکردەکانەوە چەند وێنەیەکی تر ئاشکراکران کەئاماژە بەئاستی گۆڕانکاری رەنگەکان دەکات لەناوچەی سامارا لەنزیک گوندی ئەلیکسییفا.
دانیشتوانی ناوچەکە ھۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ کۆمپانیا پیشەسازییەکانی نزیک دەریاچەکە بەڵام تائێستا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.
لەوبارەیەوە (سیرگی سیماک) زانای بواری ژینگە رایگەیاند دەکرێ ئەو رەنگە پەمەییە بەھۆی کەڵەکەبوونی بەرد و گەشەی قەوزەوە بێت لەنێو دەریاچەکاندا.

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Sep 6 2018 3:57PM
1729
بابه‌تی زیاتر