ژینگه
ژینگه
٢ بەردی گەورەی ئاڵتونی دۆزرایەوە
SNN: 

لەدۆزینەوەیەکی دەگمەندا، دۆزەرەوانی کانزاکان لەئوسترالیا، دوو بەردی نوێیان ئاشکراکرد کەئاڵتونییە و نرخیشی ملیۆنان دۆلارە. 
کۆمپانیای RNCی کەنەدی بڵاویکردەوە کەکێشی گەورەترینیان ٩٥ کیلۆگرامە و ٦٨ کیلۆگرامی ئاڵتونە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردوە کەھەفتەی رابردوو بایی ١١ ملیۆن دۆلار ئاڵتونی لەکانی کالگۆری لەباشوری ئوسترالیا دەرھێناوە.
بەردی دووەمیشیان ٦٣ کیلۆگرامە و ٤٥ کیلۆگرامی ئاڵتونە ئەمەش نرخەکەی ٢ ملیۆن دۆلارە.
کۆمپانیاکان رایدەگەیەنن کەلەھەموو ١ تۆن بەرد، ٢ گرام ئاڵتون دەردەھێنن بەڵام ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی ٢٢٠٠ گرام لەھەر تۆنێک دەربھێنێت.

3 مانگ پێشتر - Sep 10 2018 5:18PM
10344
بابه‌تی زیاتر