ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: جۆرێک ماسی لەئاو بێتەدەرەوە دەتوێتەوە
SNN: 

زانایانی زانکۆی نیوکاسل بەم دواییانە دۆزینەوەی سێ جۆری نوێی ماسی قوڵایی دەریایان ئاشکراکرد کەبەشێوەیەکی باش لەگەڵ ژینگە سەختەکەیدا خۆی دەگونجێنێت، ئەگەر لەئاوەکەش بھێنرێتە دەرەوە ئەوا یەکسەر دەتوێتەوە.
ئەم جۆرە ماسییە ئیسفەنجییە لەگەشتێکدا بۆ قوڵایی خەندەقی ئەتاماکا دۆزرایەوە لەقوڵترین بەشی ئۆقیانوسی ھێمن لەنزیک کەنراوی پیرۆ لەقوڵی ٧٥٠٠ مەتردا بەجۆرێک پلەی گەرما بەرزترە لەبەستن و فشاری زۆر بەرزە تا رادەیەک مرۆڤ بەرگەی ناگرێت.
ئەوەی گرنگە چۆن ئەم جۆرە ماسییە بەرگەی ئەو دۆخە سەختە دەگرێت و لەشولاری چۆن بۆ ئەوە دروست کراوە کەبەرگەی سەرمای زۆر و فشاری زۆر بگرێت.

مانگ پێشتر - Sep 13 2018 2:12PM
1241
بابه‌تی زیاتر