ژینگه
ژینگه
دوای زریانەکە ترس لەمار سەرھەڵدەدات
SNN: 

لەکاتێکدا زریانی فلۆرانس ناوچەی کەناراوی ویلایەتی کارۆلینای باکوری لەئەمریکا گرتەوە و لەگەڵیدا بارانێکی زۆر ھەبوو کەوایکرد ھۆشداری بدرێت لەرۆچوونی زەویی لەبەری باشوری خۆرھەڵاتی ئەمریکا، بەڵام شارەزایان ھۆشداریی لەھەرەشەیەکی تر دەدەن.
لەدوای ئەو لافاوە زۆرەوە کەزریانەکە دروستی کرد رەنگە ببێتە ھۆی بڵاوبونەوەی ماری ژەھراوی و بگوێزرێتەوە لەناوچەکانی خۆیەوە بۆ چواردەوری ماڵەکانی ویلایەتەکە. 
ماری "کۆتۆن ماوس" کەبە "مۆکاسین" ناسراوە سەرچاوەی نیگەرانییەکی زۆرە چونکە شارەزایە لەمەلەدا و خۆشی لەسنورە ئاوییەکاندا دەژی، ھاوکات ماری جۆری "کۆبرھدس" ئەمیش لەویلایەتەکەدا زۆرە و ھەردوو جۆرەکەش ژەھراوین. 
ئەو ژەھرەی مارەکە کاتێ دێتە لەشەوە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی شانەکان و لەدەستانی پلێتی خوێن و توشی خوێنبەربون و دواتر مردنی کەسەکە دەکات. 

مانگ پێشتر - Sep 14 2018 3:58PM
8580
بابه‌تی زیاتر