زانست
زانست
پەلە مەکە لەکڕینی مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆندا
SNN: 

ئەگەر لەو کەسانەی کەبەنیازیت ئایفۆنە نوێیەکە بکڕیت ئەوا شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا رێنماییت دەکەن کەپەلە نەکەیت. 
شارەزایان دەڵێن ئەپڵ بەنیازە سستمی نوێی iOS ١٢ بەرھەم بھێنێت ئەمەش چەندین نوێکاری لەگەڵ خۆی دەھێنێت و چەندین تایبەتمەندیی ھەیە کەوادەکات چیتر پێویستت بەئامێرێکی نوێ نەبێ بەو نرخە زۆرەش.
بڕیارە مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ ، ئایفۆن ئێکس پڵەس، و ئێکس ماکس لەمڕۆوە بکەوێتە بازارەوە و دواتریش لە ٢١ی سێپتەمبەردا مۆبایلی ئایفۆن ئێکس ئار بکەوێتە بزارەوە. 
بەوپێیەش ئەپڵ سستمەکەی نوێ دەکاتەوە تا لەگەڵ ئەو مۆبایلە نوێیانەدا بگونجێت، بۆیە چەندین تایبەتمەندیی بۆ مۆبایلە کۆنەکان زیاد دەبێ لەنێویاندا خێراکردنی ئایفۆن ٦ ئێس بۆ زیاتر لە ٤٠% و بەو ھۆیەوە دەتوانێ ٧٠% خێراتر عەدەسەی کامێراکەی بکاتەوە، بۆیە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیای مۆبایل دەڵێن پێویست ناکات پارەو تێچوویەکی زیاتر بدەیتە ئەو مۆبایلە مادام تایبەتمەندییەکان بۆ ھەموو مۆبایلە کۆنەکان بەردەست دەبێت.

مانگ پێشتر - Sep 14 2018 4:06PM
4046
بابه‌تی زیاتر