ژینگه
ژینگه
باشترین مادە بۆ پاککردنەوەی پەڵەی نەوت
SNN: 

توێژینەوەیەکی ئوسترالی نوێ ئەو ئەنجامەی ئاشکراکردوە کەدەکرێ سود لەتوێکڵی مانگۆ وەربگریت بۆ شیکردنەوەی پەڵەی زەیت کەدەبێتە ھۆی پیسبونی ژینگە و ئاو. 
لەوبارەیەوە (دیسالین یرساو) لەزانکۆی باشوری ئوسترالیا دووپاتی کردەوە کەدەکرێ بەسود وەرگرتن لەپێکھاتەیەکی دەرھێنراو لەتوێکڵی میوەی (مانگۆ) دەتوانرێت چارەسەری پیسبونی خاکیش بکرێت.
ئیزگەی ئوسترالیی ABC بڵاویکردەوە کەلەئێستادا ھیدریدی بۆرۆن بەکاردەھێنرێت بۆ شیکردنەوەی پەڵەی زەییت یان خاکی پیسبوو، بەڵام ئەو دکتۆرە ئاشکرایکردوە کەگەردیلە نانۆییە نوێیەکان کەلەتوێکڵی مانگۆی وشککراو و فلیقاوە و کوڵاوو پاڵێوراو و تێکەڵ لەگەڵ کلۆریدی ئاسن بەردەست کەوتوە، دەتوانێ مادەیەکی بشتر بەرھەم بھێنێت کە ٩٠%ی ژەھری خاک دەربھێنێت.
ئەم دۆزینەوەیەش بەچارەسەرێکی ھەمیشەیی دەزانێت بۆ پیسبونی نەوت، ھەمان مادەش کەلەو توێکڵە دەرھێنراوە دەرکەوتوە ٩٩% دەتوانێ مادەی ژەھری نێو ئاوی پیس لەناوبەرێت و پاک بکاتەوە.

3 مانگ پێشتر - Sep 29 2018 8:50PM
1116
بابه‌تی زیاتر