کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خەمۆکی و بێزاری پاییز ناھێڵێت
SNN: 

خەمۆکی و بێزاری پاییز توشی زۆر کەس دەبێت لەگەڵ دەستپێکی ئەم وەرزەدا، و ژنانیش زۆرترین کەسن کەرووبەرووی ئەم گرفتە دەبنەوە، لێرەدا ٦ رێنمایی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی دەخەینەروو: 
١. نەچوونە دەرەوە و نەچونە بەر خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ ھۆکاری سەرەکییە بۆ ھەستکردن بەدڵەراوکێ و بێزاری وەرزی پاییز، چونکە تیشکی خۆر ھەستی گەرمی و فرێشیت دەداتێ.
٢. دەبێ وەرزش بکەیت چونکە ئەمەش ھەستێکی ئەرێنیت دەداتێ رزگارت دەکات لەھەستکردن بەدڵەراوکێ. 
٣. کتێب خوێندنەوە و دانیشتن لەگەڵ خێزان و ھاورێیان و قسەکردن بەسوودە بۆ رزگاربون لەھەستی بێزاری 
٤. دەتوانیت دیکۆری ماڵەکەت بگۆڕیت و رەنگی درەوشاوە بەکاربھێنیت 
٥. لەگەڵ ھاورێ و خێزانەکەت بچنە دەرەوە و چالاکی جۆراوجۆر بکەن 
٦. دەتوانیت پەنا بەریتە بەر پزیشکێکی دەروونی بۆ رێکخستن و دانانی چارەسەر و دانیشتن لەگەڵ ئەو کەسانەی رەنگە ھەمان حاڵەتی تۆیان ھەبێت.

3 مانگ پێشتر - Sep 30 2018 11:19AM
1935
بابه‌تی زیاتر