زانست
زانست
بۆ ئەوانەی شەو مۆبایل شەحن دەکەنەوە ئاگاداری ئەمە بن
SNN: 

رۆژێک تێناپەڕێت تا مۆبایلە نوێیەکان گرفتێکیان تێدا دەرنەکەوێت، مۆبایلی iphone XS یش گرفتی تێدا دەرکەوت، بەجۆرێک بەکارھێنەران دەڵێن گرفتی کاتی شەحنکردنەوەی باترییەکەیان ھەیە. 
وێبسایتەکانی Reddit و Unbox Therapy سکاڵای بەکارھێنەرانیان بڵاوکردۆتەوە لەوەی کاتێ دەتەوێ مۆبایلەکەت شەحن بکەیتەوە دەبێ شاشەکەی لەکاردا بێت.
واتە ئەو کەسانەی شەو مۆبایلەکانیان لەشەحن دەدەن و دەخەون دەبێ چیتر ئاگاداربن و شاشەی مۆبایلەکەیان داگیرساوبێت بەبەردەوامی دەنا باترییەکەی شەحن ناکات. 
تائێستاش ئەپڵ ھیچ زانیارییەکی لەم بارەیەوە ئاشکرانەکردووە کەئایا چارەسەر چیە بەڵام پێشبینی دەکرێت لەرێی نوێکردنەوەی سستمی iOS ەو چاکسازی لەوەدا بکات.

2 هەفتە پێشتر - Sep 30 2018 1:53PM
4041
بابه‌تی زیاتر