ژینگه
ژینگه
گیاندارێکی لەناوچووی دەگمەن لەئیندۆنیزیا دەرکەوتەوە
SNN: 

لەساڵی ١٩٢٨ دا ئەرنست مایەر زانای بواری زیندەوەرزانی، گیانلەبەرێکی دۆزییەوە کەجۆرێکە لەکەنغەری شەجەری لەئیندۆنیزیا. 
لەوبارەیەوە وێب سایتی "کۆراتز" بڵاویکردەوە کەمایەر وێنەی ئەو ئاژەڵەی گرتوە و ناردوویەتی بۆ مۆزەخانەی مێژوویی لەندەن، ئەمەش تاکە پەیوەندیی نێوان کەنگەرەکە و زانا ئەڵمانییەکە بووە. 
سەرچاوەکە رایگەیاندووە تا ئەم کاتەش وا دەزانرا کە ئەو جۆرە کەنغەرە لەناوچووە، بەڵام زانایەکی بریتانی بەناوی "مایکل سمیس" پێچەوانەی ئەوەی ئاشکراکردووە. 
سمیس مانگی پێشوو لەگەشتێکیدا لەزنجیرەی چیای ووندیوا لەبابوای خۆرئاوا لەئیندۆنیسیا ئەو گەنغەرەی دۆزییەوە کەیەکێکە لە ٢٥ جۆری گیانلەبەری بونبو لەجیھاندا. 
لەو وێنانەی تۆماری کردبون بۆی دەرکەوت ئەو کەنغەرە دەگمەنەش ھەیە و کێشی لەنێوانی ٦ بۆ ٧ کیلۆگرام دایە و لەدارستانە چڕە ئیستیواییەکانی بابوا غینیا و باکوری خۆرھەڵاتی کوینزلاند دەژی.

2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 6:05PM
1609
بابه‌تی زیاتر