هونه‌ر
بەڤیدیۆ: بەشێکی نوێی X-Men بەرھەم دەھێنرێت
SNN: 

بڕیارە رۆژی ٧/٦/٢٠١٩ بەشێکی نوێی زنجیرە فیلمەکانی X-Men  لەسەر شاشەکانی سینەما نمایش بکرێت.
رووداوەکانی ئەم زنجیرەیە باس لەچیرۆکی خەیاڵی کۆمەڵێک کەسایەتی دەکات کەتوانایەکی لەرادەبەدەریان ھەیە بۆ بەرگری کردن لەمرۆڤایەتی. 
ئەم فیلمە ھەریەک لە سۆفی تێرنەر و جینیفەر لورانس رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن.
لەم بەشەی زنجیرەکەدا کەبە " X-Men: Dark Phoenix" ناسراوە،  باس لەرۆڵی (جین گری) دەکرێت کەدەگۆڕێت بۆ تاریک ستانێک کەبەھۆی ھێزە لەرادەبەدەرەکانەوە دەکرێ زیان بەمرۆڤایەتی بگەیەنێت لەکاتێکدا ئەندامانی یمی ئێکس مێن دەبێت ھەڵبژێرن ئایا ژیانی ھاورێکەیان دەوێ یان پارێزگاری بکەن لەژیانی ھەموو مرۆڤایەتی. 

2 هەفتە پێشتر - Oct 3 2018 12:32PM
2447
بابه‌تی زیاتر