ترافیک
ھۆکاری لەرزینی مەکینە لەسەرەتای داگیرساندندا
SNN: 

لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا مەکینەی ئۆتۆمبیل توشی چەند کێشەیەک دەبێت بەوپێیەی ھەموو پرۆسەی کارپێکردنی ئۆتۆمبیل لەدەوری بەشەکانییەتی و توشی فشاری زۆر و گەرمای بەردەوامی دەکات، بۆیە لێرەدا یەکێک لەگرفتە باوەکان دەخەینەرو کەتوشی مەکینە دەبێت ئەوەش توشبونیەتی بەلەرینەوە لەگەڵ سەرەتای داگیرساندنیدا و کاتێ مەکینە گەرم دەبێت ئەوەی نامێنێت.
ھۆکارەکانیشی جۆراوجۆرن: 
١- بونی گرفتێک لەیەکێک لەنۆزڵەکان کەدەبێتە ھۆی نارێکی سوتاندنی بەنزین . 
٢- گرفتی پلاکەکان کەرەنگە ھۆکاری لەرزینەکە بێت یەکە یەکە لێی بکەرەوەو تاقی بکەرەوە ئەوکات تێبینی دەکەیت کامەیان ھۆکاری گرفتەکەیە. 
٣- گۆرانکاریی رێژەی ھەوا و سوتەمەنی لەنێو ژووری سوتانی مەکینەدا توشی گرفتت دەکات، لەم کاتەدا دەبێ فلتەری ھەوا پاک بکەیتەوە. 
٤- ھەندێ بەشی گرنگ ھەن وەک کۆیل و سرۆتل و گرنگی نەدان بەپاککردنەوە و چاکسازی رۆژانە و گۆڕینی فلتەرەکان دەبێتە ھۆی لەرزینی ئۆتۆمبیل لەسەرەتای داگیرساندنیدا.

2 مانگ پێشتر - Oct 3 2018 1:07PM
4874
بابه‌تی زیاتر