ترافیک
لەم کاتانەدا دەبێ جامی ئۆتۆمبیلەکەت بگۆڕیت
SNN: 

زۆربەی ئۆتۆمبیلەکان لەکاتی رۆشتندا توشی مەترسی بەرد و رمڵ دەبن کەلەژێر تایەی ئۆتۆمبیلی تر دەردەچێت و بەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبیل دەکەوێت، بەوپێیەش جامی پێشەوە شۆفێر و سەرنشینان دەپارێزێت بۆیە دەبێ ھەوڵ بدرێت بەباشی و دوور لەشوخت و گرفت بمێنێتەوەوە تا نەبێتە ھۆی مەترسی بۆت. 
دەستەی ھونەری چاودێری کوالێتی ئۆتۆمبیل دەڵێت بەرکەوتنی بەرد و شوخت تێ بوونی دەبێتە ھۆی گرفت بۆ شۆفێرەکە جا بەپێی روبەر و شوێنی پێداکێشانی بەردەکە مەترسییەکەی بۆ شۆفێر دەگۆڕێ و دەشڵێن ئەگەر بەرکەوتنەکە لەنزیک شوێنی شۆفێر بوو لەرووبەری ١٤.٥ سانتیمەتر بوو لەراست و چەپ و سەرو خوارەوە، دەبێ بەپەلە بگۆڕێت. 
دەستە ھونەرییەکە دووپاتی دەکاتەوە ئەگەر ئەو درزانەی دروستی کرد لەو ناوچەیەدا زیاتر لە ٥ سانتیمەتر بوو دەبێ جامەکە بەتەواوەتی بگۆڕێت، ئەگەر ٤ ملیمەتر قوڵ بو دەبێ بگۆڕێت، ئەگەر لەو شوێنەش نەبوو کەپێشتر ئاماژەمان پێدا، دەبێ بیگۆڕیت تا توشی مەترسی شکانی نەبیتەوە لەکاتی شۆفێریدا. 

2 مانگ پێشتر - Oct 3 2018 1:24PM
1341
بابه‌تی زیاتر