ترافیک
لاندرۆڤەر پشت بەدرۆن دەبەستێ بۆ گەڕان و بەھاناوەچوون
SNN: 

کۆمپانیای لاندرۆڤەری بریتانی بۆ پیشەسازیی ئۆتۆمبیل ، مۆدیلێکی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی بۆ بەھاناوەچوون و گەڕان ئاشکراکرد. 
وێبسایتی (مۆتۆر وەن) گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو مۆدیلە نوێیەی ئاشکراکرد کەبە Land Rover Discovery ناسراوە و تایبەت دروستکراوە بۆ خاچی سور لەنەمسا ئەمەش نیشانەی پەیوەندیی بەھێزی کۆمپانیاکەیە لەگەڵ ئەو رێکخراوە کەمێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٤، ھەر بۆیە مۆدیلە نوێیەکە رەنگی خاچی سوری لێدراوە کەسور و زەرد و سپیە.
ئەم مۆدیلە نوێیە ١٨ مانگ تاقیکراوەتەوە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە لەژێر ناوی Project Hero دا. 
کۆمپانیای لاندرۆڤەر تەواوی پێداویستی و ھێزی خۆی لەو ئۆتۆمبیلەکەدا بەردەست کردوە و درۆنێکیشی بۆ داناوە بۆ پەیوەندی لەگەڵ سستمی کارپێکردنی ئۆتۆمبیلەکە بۆ ئاسانکاری لەدۆزینەوە و گەڕاندا.

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Oct 3 2018 1:43PM
1434
بابه‌تی زیاتر