ترافیک
ھۆکاری لەکارکەوتنی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیل
SNN: 

پێشتر ئۆتۆمبیل بەسویچ دەکرایەوە و دادەخرا و لەگەڵ پەرەسەندنی پیشەسازی ئۆتۆمبیلدا ئێستا پشت بەکۆنترۆڵ دەبەسترێت بۆ کردنەوە و داخستنی. 
کۆنترۆڵ بریتییە لەجۆرێک لەئامێری ئەلکترۆنیی کەبوار دەدات بەئۆتۆمبیل بەکۆنترۆڵکردنی لەدوورەوە، ئەمەش لەرێی گواستنەوەی ھەندێ زانیاریی لەرێی شەپۆلیی رادیۆیی، تیشیک ژێر سوور و چەندینی ترەوە. 
ئەمەش چەند ھۆکارێکی ھەیە: 
١. لەگەڵ تێپەڕبونی کات و زۆر بەکارھێناندا کۆنترۆڵەکە خۆڵ و پیسی دەچێتەسەر ئەمەش وادەکات ناردن لاواز بێ و لەکاریش بکەوێت، بۆیە پێویستە پاک بکرێتەوە.
٢. کۆنترۆڵ لەکارکردنیدا پشت بەباتریی دەبەستێت ئەمەش کەووزەی تێدا نەما دەبێ بگۆڕێت.
٣. ئەگەر پرۆگرامی ئۆتۆمبیل کرا ئەوا رێک ناکەوێ لەگەڵ کۆنترۆڵەکە بۆیە پێویستە کۆنترۆڵەکەش پرۆگرام بکرێت. 
٤. ھەندێ جار شوێنی تیشەکە تێک دەچێت کەگلۆپێکە دەبێ بگۆڕێت
٥. ئەگەر کۆنترۆڵەکە تەڕ بوو دەبێ لێ بکرێتەوە و خۆی بکرێتەوە و پاک بکرێتەوە تا جوان وشک دەبێتەوە.

2 هەفتە پێشتر - Oct 4 2018 5:20PM
685
بابه‌تی زیاتر