ترافیک
تۆیۆتا زیاتر لە ٢ ملیۆن ئۆتۆمبیل لەبازاڕەکان دەکێشێتەوە
SNN: 

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی زیاتر لە ٢.٤ ملیۆن ئۆتۆمبیل لەبازارەکانی جیھان دەکێشێتەوە بەھۆی گرفتێک کەرەنگە ببێتە ھۆی رووداوەکانی پێکدادان.
ئەو کۆمپانیا زەبەلاحەی بواری پیشەسازیی ئۆتۆمبیل رایگەیاندوە بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبیلانە دەگرێتەوە کەسوتەمەنی و کارەبا بەکاردەھێنن بۆ کارکردن. 
ئەمەش مۆدیلەکانی پریۆس و ئۆریسی مۆدیل ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ دەگرێتەوە، کەلەژاپۆن، ئەمریکای باکور، ئەوروپا، چین و ناوچەکانی تری جیھاندا ھەیە. 
بەھۆی ئەو گرفتەوە ئۆتۆمبیلەکە ناچێتە بواری شۆفێری سەلامەتەوە و ئۆتۆمبیلەکە لەکاردەکەوێ و دەوەستێ بەڵام ئیستۆپ و سوکان لەکاردادەبێ، ئەمەش لەکاتی خێرایی زۆردا مەترسی رووداوەکان زیاتر دەکات. 

هەفتە پێشتر - Oct 5 2018 1:28PM
1772
بابه‌تی زیاتر