زانست
زانست
بەڤیدیۆ: HP لاپتۆپێکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای HP بەرھەمھێنانی لاپتۆپێکی نوێی بەناوی Spectre Folio ی ئاشکراکرد کەتایبەتمەندیی گرنگی ھەیە لەگەڵ دیزاینی سەرنجراکێش و سەردەمیانە، پەیکەرەکەی دەچەمێنرێتەوە و دەکرێتەوە و دەبەسترێت و دەتوانرێ وەک کۆمپیوتەری لاپتۆپ یان تابلێت بەکاربھێنرێت و رووپۆشێکی ھەیە لەچەرم دروست کراوە و کیبۆردەکەی ھێندە ناوازەیە کەدەتوانرێ بەئاسانی لەسەری تایپ بکرێت.

لاپتۆپەکە شاشەیەکی ١٣.٣ ئینجی ھەیە بەدقەی Full HD کەبەتەچ کاردەکات و پرۆسێسەری ئنتڵ کۆر ئای ٥ و ئای ٦ ی ھەیە لەنەوەی ھەشتەم لەگەڵ گرافیک کاردی بەرھەمی ئنتڵ.
ھاوکات ڕامێگی ٨ گێکابایت و ھاردێکی SSD ٢٥٦ گێگابایتی ھەیە لەگەڵ پۆرتی جۆری USB ٣.١ Type C و یەکێکی تری Type A و باترییەک کەبەرگەی ١٩ سەعات کارکردنی بەردەوام دەگرێت.

هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 12:42PM
1481
بابه‌تی زیاتر