ترافیک
٨ رێنمایی بۆ شۆفێری لەکاتی باراندا
SNN: 

لەگەڵ چونە نێو وەرزی پاییزەوە ئەگەری باران بارین زیاتر دەکات و ھەندێ جار گەردەلول و زریانیشی لەگەڵدا دەبێت ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر رێگاکان و خز دەبن، بەھۆیەوە کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبیل لاواز دەبێت، لێرەدا ھەشت رێنمایی بۆ شۆفێریکردن لەم کاتانەدا دەخەینەروو: 
١. ماوەی سەلامەتی لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا بۆ سێ ھێندە زیاتر بکە و ھەوڵ بدە سێ ھێندە ھێواشتر لێ بخورێت، ئەگەر لەخێرایی ٥٠ لێدەخوڕیت ھەوڵ بدە ماوەی نێوانت لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا ٧٥ مەتر بێت. 
٢. ھەوڵ بدە ئەو خێراییە تێنەپەڕێنیت کەدیاری کراوە و سنوردارە بەڵکو بگەیتە نیوەی ئەو خێراییە. 
٣. ھەوڵ بدە لەکاتی ئیستۆپکردندا بەفشارێکی زۆر و یەکسەری نەبێت چونکە زەوییەکە خز دەبێ و رەنگە بەھۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە بسوڕێتەوە و بخلیسکێت. 
٤. ھەوڵ بدە لەناوەراستی رێگاکاندا بڕۆیت و لەو رێگایانەی کەدیزاینی لێژاییە قوڕ و ئاو کۆبێتەوە. 
٥. لەکاتی زۆر باران باریندا مەودای بینین کەم دەبێتەوە ھەوڵ بدە بەووریاییەوە تێپەڕیت و ماوەیەکی زۆر بھێڵیتەوە بۆ ئەگەری فریاکەوتن. 
٦. دەبێ بەر لەوەی بچیتە دەرەوە دڵنیابیتەوە لەسەلامەتی ئیستۆپ و میکانیکی ئۆتۆمبیلەکە و بازنە کارەباییەکان، و فڵچە و بونی ئاو تێیدا. 
٧. دەبێ لەکاتی تێپەڕبون بەلێژایی و پێچەکان و ئاستەنگەکاندا، بەوریایی و بەھێواشی لێ بخوڕیت. 
٨. تا ھەڵمی ئاو لەسەر شوشە و جامەکان کۆنەبێتەوە ھەوڵ بدە پەنجەرە بکەیتەوە بۆ ھەوا گۆڕکێ ئەگەر کەمیش بێت بۆ نوێبونەوەی ھەوای نێو ئۆتۆمبیلەکە.

2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 12:54PM
1896
بابه‌تی زیاتر