ژینگه
ژینگه
ڤایرۆسێکی دەگمەن ٢٣ شێر لەناودەبات
SNN: 

گەورەترین دەستەی توێژینەوە لەبواری پزیشکیدا لەھیند داوای لەحکومەتی ئەو وڵاتە کرد کەھەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ رزگارکردنی شێرەکانی ئاسیا لەدوای لەناوچوونی ٢٣ جۆری دەگمەن لەماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا، کەبەھۆی ڤایرۆسێکی دەگمەنەوە توشی بوون. 
دەستەی ھیندی بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان لەبەیانێکیدا رایگەیاندوە کە ٥ شێری ئاسیا لەناوچووە لەناوچەکانی دارستانی جیر لەخۆرئاوای ھیند بەھۆی ڤایرۆسی سیلی سەگەوە کەڤایرۆسێکە بەھۆی پەتاوە دەگوێزرێتەوە. 

2 مانگ پێشتر - Oct 6 2018 8:57PM
1454
بابه‌تی زیاتر