کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێگا بۆ کەمکردنەوەی گرفتی پەیوەندیی ھاوسەرێتی
SNN: 

ھەندێ جار پەیوەندی ھاوسەرێتی توشی گرفت دەبێتەوە و دۆخێکی پڕ لەنیگەرانی  و دڵەراوکێ و فشاری دەروونی دروست دەبێت و بنەماکانی سەقامگیری و بەختەوەری نامێنێت.
لێرەدا وێب سایتی (مارک میریل) ٥ رێگای خستۆتەروو بۆ رزگارکردنی ھاوسەران لەو دۆخە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان: 
١. وازبھێنە لەپێشبینییە ناواقیعیەکانت: کەسمان تەواو کامل نین لەھەمو روویەکەوە بەڵام کاتێ ھەندێ سیفەتی نەرێنی لای کەسی بەرامبەر دروست دەبێت و ھۆیەک دەکاتە گرفت وەک بۆنی ناخۆشی دەم و نەتوانینی بەدەستھێنانی پارەی پێویست و کەمتەرخەمی لەچاودێریکردنی منداڵان، ئەمەش بابەتێکی سادەیە دەبێ چارەسەر بکرێت و پێشبینی خراپی بۆ نەکەیت و میکانیزمی راستی بۆ بگریتە بەر بۆ چارەسەر. 
٢. واز بھێنە لەبەراوردکاری بەکەسی بەرامبەر: ھەندێ کەس بەراوردی ژیانی ھاوسەرێتییان دەکەن لەگەڵ کەسانی تردا، ئەمەش توشی کێشەیان دەکات و ھەستێکی ئیرەیی لایان دروست دەکات، لێرەدا پێویستە ھەردوولایەکانی پەیوەندییەکە رازی بن و قەناعەت بھێنن بەوەی بەدەستی دەھێنن و ھەوڵی باشترکردنی دۆخی ژیانیان بدەن، چارەسەری کاریگەریش بدۆزنەوە بۆ کێشە ھاوسەرێتییەکانیان. 
٣. ھەوڵ مەدە بەھانەی سەرقاڵبونت بەکارەوە بھێنیتەوە: ئەمەش وادەکات پەیوەندیتان زیاتر تێک بدات و لێرەدا پێویستە پێکەوە ھەوڵ بدەن زیاتر لەیەکتر نزیک بنەوە و کارلێکیان ھەبێت و چالاکی ھاوبەش ئەنجام بدەن وەک گەشت و تەرخانکردنی کات بۆ کارکردن و باشترکردنی ژیانیان.
٤. خۆتان بەدووربگرن لەتاوتوێی کێشەکان بەماندوێتی و بەر لەخەوتن چونکە کاریگەری دەبێ لەسەر بڕیارەکان و شێوازی گفتوگۆ، بۆیە رێنمایی شارەزایان ئەوەیە کەپەنا ببرێتەبەر چارەسەری کێشەکان و تاوتوێکردنی لەدوای بەئاگا ھاتنەوە و کاتێ ھەست بەئارامی و ھێمنی دەکەن. 
٥. بەجۆرێک پارە سەرف مەکە کەلەگەڵ داھاتتدا نەگونجێت: بەپێی توێژینەوەکان خراپ ئیدارەدانی بابەتە داراییەکان سەرچاوەی سەرەکی گرفتی دارایی و تێکچونی نێوانی ھاوسەرانە. رێنمایی دەدرێت ھاوسەران پلانێکی سەرفکردنی ژیرانە بگرنە بەر کەبگونجێت لەگەڵ داھاتی خۆیاندا بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لەکێشەی دارایی کەکاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر پەیوەندییەکەیان.

هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 7:45PM
2679
بابه‌تی زیاتر