زانست
زانست
٩ بۆچوونی ھەڵە لەبارەی شەحنکردنی باتری مۆبایلەوە
SNN: 

باتری مۆبایل بەشێکی گرنگی ئەو ئامێرەیە و دەبێ بەپشت بەستن بەچەند رێنماییەکی تەکنیکی متمانە پێکراو مامەڵەی لەگەڵ بکەیت دوور لەو بۆچونانەی چەندین ساڵە باس دەکرێت.
لەوبارەیەوە وێب سایتی (تێک ریببلک) لیستی بەناوبانگترین و دیارترین ئەو زانیاریی و بۆچونە ھەڵانەی لەبارەی شەحنکردنەوەی باتری مۆبایلی خستەروو: 
١. بۆچوونێک کەدەڵێت شەحنی مۆبایلی تر زیان بەباتریەکەت دەگەیەنێت، ئەمەش ئەوانەش دەگرێتەوە کەئەسڵی نین یان کاتێکی زیاتری دەوێ بۆ شەحنکردنەوە. 
٢. بۆچونێکی ھەڵە کەدەڵێت لەکاتی شەحنکردنەوەی باتری مۆبایلدا بەکاری مەھێنە، یان تەلەفۆن و ڤیدیۆیی پێ مەکە چونکە بۆ باتریەکەی خراپە ئەمەش ھەڵەیە
٣. بۆچوونێک دەڵێ: تا باترییەکە تەواو دانەبەزێت شەحنی مەکەرەوە ئەمەش زیان بەتەمەنی باترییەکە دەگەیەنێت. 
٤. بۆچونێک ھەیە دەڵێ لێکردنەوەی باتریی لەکێبڵ و بەستنەوەی یان بەکارھێنان و بەستنەوەی دووبارە زیان بەباتری دەگەیەنێت، ئەمەش دەرکەوتوە ھیچ بەڵگەیەکی راستەقینە نیە بۆ ئەوە.
٥. بۆچوونێک دەڵێ کوژاندنەوەی مۆبایل زیان دەگەیەنێت بەباترییەکە: جێ ھێشتنی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر بەکوژاوەیی باترییەکە تێک دەدات، خراپ نیە و کاریگەریشی نیە لەسەر باترییەکە، بەڵکو لەگەڵ داگیرسانەوەیا وادەکات بەوپەڕی توانایەوە کاربکات. 
٦. بۆچونێکی ھەڵە دەڵێ باتریی بکەرە سەلاجەوە تەمەنی زیاد دەکات: چونکە باتریی لیسیۆم ئایۆن کەلەزۆربەی مۆبایلەکاندا بەکاردێت کاریگەری ھەیە بەگەرمی و سەرمای زۆر و گەرمای ئاسایی ژوور بۆ باتریی زۆر گونجاوە. 
٧. بەکارھێنانی ئینتەرنێت ووزەی باتریی زۆر دادەبەزێنێت: بەپێچەوانەی ئەوەی دەوترێت یاریکردن و بەکارھێنانی بۆ یاریکردن وادەکات زیان بەباتریی بگەیەنێت نەک کردنەوەی ئینتەرنێت چونکە گرافیک کارد و ڤیدیۆگەیمەکان پێویستیان بەووزەی زیاترە.
٨. دەڵێن بەکارھێنانی وای فای و بلوتوس نابێ کراوەبێت زۆر چونکە باتری لەناودەبات، راستە ووزەکە دادەبەزێنێت بەڵام لەناوی نابات بەتەواوی. 
٩. بۆچونێک دەڵێ ئەپڵیکەیشنی بەرێوەبردنی بەرنامەکان ووزەی باتریی درێژتر دەکاتەوە ئەمە ھەڵەیە لەراستیدا ھیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ ئەوەی خۆیدا و بەپێچەوانەوە رۆڵی خراپی ھەیە لەسەرفکردنی ووزەی باترییدا.

هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 8:04PM
10236
بابه‌تی زیاتر