ژینگه
ژینگه
زیانێکی تری فرێدانی جگەرە بۆ جیھان ئاشکرابوو
SNN: 

کاتێ لەکێشانی جگەرە تەواو دەبیت، ھەندێ کەس پاشماوەکەی فرێ دەدەنە دەرەوە سەر رێگا و شوێنەکانی دەرەوە، ئەوکات پێشبینی ناکەن ئەو تەنە بچوکانە چی بەسەر جیھاندا دەھێنێت، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخات ئەمە چ مەترسییەک دروست دەکات. 
بەپێی زانیارییەکانی بزنس ئنسایدەر کاتێ جگەرە فرێ دەدەیت و دەگاتە بۆرییەکانی ئاووەڕۆ و بۆ نێو ئاو و ئۆقیانوسەکان، بەشێوەیەکی گەورە پیس دەبێت وئەمەش گرنگی گەورەی ھەیە لەھۆشداریکردنەوە لەمەترسییە گەورەکەدا. 
توێژینەوەکان دەریانخستوە کەپاشماوەی جگەرە ھۆکاری گەورەیە بۆ پیسبونی ژینگەی دەریا و ئۆقیانوسەکان. 
لەوبارەیەوە دامەزراوەی (ئۆشن کۆنسرفانسی) ناحکومی لەئەمریکا رایگەیاندووە لەساڵانی ھەشتای سەدەی رابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن پاشماوەی جگەرە کەوتۆتە نێو کەناراوی ئۆقیانوسەکانی ئەمریکاوە. 
بەوتەی رێکخراوەکە بێت، ئەم ژمارە زۆرە زیاترە لەکیسە پلاستیکییەکان و پێچانەوەی خواردن و بوتڵی پلاستیکی، بەڵام کاتێ خەڵک پاشماوەی جگەرە فرێ دەدەن و بەوپێیەی ریشاڵی دەستکرد دەچێتە پێکھاتەی بەرھەمھێنانی پاشماوەی جگەرەوە کەبەئاسانی و بەخێرایی لەدەریادا شی نابێتەوە. 
بونەوەرە دەریاییەکان توشی مەترسی زۆر دەبێت لەدەرەنجامی فرێدانی پاشماوەی جگەرە کەبەخێرایی دەگوێزرێتەوە و بەوپێیەی ماسیش لەنێو دەریا و ئۆقیانووسەکاندا ھەیە ئەوا زیانیان پێ دەگەیەنێت.

2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 11:15AM
1146
بابه‌تی زیاتر