لەکوردستانەوە
زیندانەکانی سلێمانی دەکرێنە کتێبخانە
SNN: سۆران سەعید

بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی و فێرکردن پڕۆژەیەک لەچاکسازیەکاندا دەکرێتەوە.

gellerytitle

ئومێدە محەمەد بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان لەسلێمانی ڕایگەیاند، "دیمەن بورھان و شکار پڕۆژەیەکیان ھەیە بۆ چاکردنی چاکسازییەکان بەتایبەت پەرتوکخانەکان بەدانان و دروستکردنی کتێبخانە بۆ سزادراوان و ڕاگیراوانی ناو گرتوخانەکان، ئەمڕۆش ئەو پڕۆژەیان لەبەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان لەسلێمانی کردۆتەوە".

gellerytitle

وتیشی:"حکومەت ناتوانێت سەرجەم ئەرکەکان جێبەجێبکات، دیمەن خان لەسەر ئەرکی خۆی خۆی بڕە پارەیەکی بۆ پەرتوکخانەکە دابینکردوەو ژمارەیەک کتێبی زۆری کۆکردۆتەوە، لەچاکسازییەکاندا".

gellerytitle

ئەوەشی ڕونکردەوە، "جگە لەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی دیکەش ھەیە بەناوی کتێب ھاوڕێی مرۆڤە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری سزادراوان، ئەو کتێبخانەیەش کتێبی جۆراو جۆری تێدایەو زۆر بەسودە بۆ گیراوان".

gellerytitle

دیمەن بورھان خاوەنی پڕۆژەکە لەبارەی ئامانج و ناوەڕۆکی پرۆژەکەوە وتی:"نەبونی کتێبخانە لەچاکسازییەکان بۆشایەکی گەورەبوو، بۆیە حەزمکرد ئەم پڕۆژە تاکەکەسی و خێرخوازییە ڕابگەیەنم، چونکە بەندینخانە دوا جێگەی سزادراوان نییە و ڕۆژێک دەگەڕێنەوە کۆمەڵگە".

gellerytitle

ئەوەشی ڕونکردەوە، "ئامانج لەپڕۆژەکە بۆ ئەوەیە بتوانین بەڕۆشنبیرکردن و فێرکردنی سزادراوان ئامانجێک بپێکین و کتێبخانەو خوێندنەوە لەچاکسازییەکاندا بەکلتور بکەین".

gellerytitle

دیمەن بورھان وتیشی:"بەھاوکاری ڕێکخراوەکان توانراوە نزیکەی پێنج ھەزار کتێب کۆبکەینەوە، ئەو پڕۆژەیەش بۆ شەڵتەرو نەخۆشخانەو زۆر شوێنی دیکەش ئەنجامدەدەن".

2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 1:47PM
1140
بابه‌تی زیاتر