لەکوردستانەوە
ھەڵەبجە ئامێز بۆ تیپی مۆسیقای شنروێ دەکاتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

بەمەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی ھونەری و ئارام بۆ دانیشتوانی ھەڵەبجە ، تیپی مۆسیقای شنروێ بەھاوکاری چەند ھونەرمەندێک ئاھەنگێکی گۆرانی و میوزیکی ئەنجامدا

gellerytitle

لە ئاھەنگەکەدا ھەریەکە لەھونەرمەندان (ھۆشیار حەمە فەرەج ، ئاریان کەریم ، لەنجە ئازاد ، ھونەر عەلی حاتەم ، ئەرسەلان ھەورامی ) بە چەند بەرھەمێکی جیاواز و ناوازە بەشدارییان کرد و ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانیش کەشی ئاھەنگەکەی بەجۆش کردبوو

gellerytitle

مەبەست لەم جۆرە کارە ھونەریانە زیاتر برەودانە بە ھونەری زیندوو گوێگران و بینەران و بڕیاریشە ھەمان تیپ ئاھەنگێکی ھاوشێوە لە ڕۆژی پێنج شەمە لەسلێمانی ئەنجام بدەن

gellerytitle

ئاریان کەریم یەکێک لەھونەرمەندە بەشدار بووەکان کەبەچوار بەرھەم بەشداری کردبوو بەSNNی ڕاگەیاند : ھەمیشە کارکردن بۆ خزمەتی ھەڵەبجە لەسەرەتای کاری ھونەریمەوە تا ئێستا خۆشحاڵم دەکات و بەدڵنیای تا لەتواناماندا بێت لەم جۆرە کارانە بۆ دڵخۆشکردنی ھاوڵاتیان بەردەوام دەبین ، بەتایبەت ئەو بارودۆخە ناخۆشانەی کە لەم دوایانەدا ڕوبەڕووی ھاوڵاتیان دەبوویەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 9 2018 7:35PM
739
بابه‌تی زیاتر