لەکوردستانەوە
ئیلیاس جۆڵا گۆرانی بۆ سلێمانی دەڵێت
SNN: سۆران سەعید

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلیاس جۆڵا سەرقاڵی بەرھەمێکی نوێیە و لەڕێگەی SNNوە بۆ ھەوادارانی ئاشکرا دەکات.

ئیلیاس جۆڵا لەلێدوانێکدا بۆ SNN وتی: سەرقاڵی بەرھەمێکی نوێم بەناوی (سلێمانی)، تێکستی گۆرانییەکە ھی دانا عەبدولڕەحمانە، ئاوازی ھونەرمەند حەسەن دەرزییە و بیرۆکەی خۆمە.

ئەو ھونەرمەندە وتیشی: بەرھەمھێنان و سپۆنسەری گۆرانییەکە لەسەر ئەرکی مامۆستا ڕۆشنا کراوە کەسەرپەرشتیاری پەروەردەییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرھەمەکە لەبەر خۆشەویستی بۆ شاری سلێمانی سەرچاوەی گرتووە، بڕیارە لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی بڵاوبکرێتەوە.

ئیلیاس جۆڵا ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا سەرقاڵی کاری دەنگە بۆ گۆرانییەکە و دوای تەواوبوونیشی، کلیپی بۆ دەکات.

8 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 8:10PM
1225
بابه‌تی زیاتر
بەم جۆرە ھاوین بەبێ گرفت بەڕێ بکە...
گاوداری و شیردۆشی بەشێوازێکی پێشکەوتو لەھەڵەبجە کرایەوە...
چۆنیەتی خۆپاراستن لەوشک بوونەوە لەوەرزی ھاویندا...
بۆ توشبوانی شەکرە بەم جۆرە خۆتان بپارێزن لەگەرمای زۆر...
بەم شێوەیە داری فستق لەووشک بوون بپارێزە...
دیداری بێسارانی شاعیر بەڕێوەچوو ...
ھونەرمەندێکی دێرینی سلێمانی پیشانگەی کردەوە...
چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی ژنان دەدۆزرێتەوە ...
پسپۆڕێکی بازاڕسازی گرفتەکانی کشتوکاڵ دەخاتەڕوو...
بەردە نوسراوەکانی پادشایەکی ساسانییەکان نمایش دەکرێت...
ھاوڵاتیەک گوندەکەی خۆیان بەبچوکی دروست دەکاتەوە...
زیاتر لە٤٠ ساڵە ھونەری کوردی ئەرشیف دەکات...
تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کوردی دامەزرا...
مارشێک بۆ ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تۆمارکرا...
بۆچی پێویستە جەژن قەیسی بخۆین؟...
بۆچی برنج لەگەڵ فاسۆلیا بخۆین؟...
چەند رێنماییەکی تەندروستی گرنگ بۆ جەژن ...
چەند خانمێک لەھەڵەبجە کافێیەکی شەوانە دەکەنەوە...