زانست
زانست
گوگڵ مۆبایلێکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای گوگڵی ئەمریکی بەرھەمھێنانی نوێترین مۆبایلی بەناوی پیکسل ٣ ئاشکراکرد کەدوو قەبارەی جیاوازی ھەیە بەپێی خواستی بەکارھێنەرانی. 
مۆبایلەکانی پیکسل ٣ و پیکسل ئێکس ئێڵ بەسێ رەنگی سپی و رەش و پەمەیی بەردەستە، یەکەمیان شاشەی ٥.٥ ئینجە و ئەوی تر ٦.٣ ئینجە و لەپشتەوە بەشاشەی گۆریلا گلاس ٥ داپۆشراوە. 
پیکسڵ ٣ تایبەتمەندی Boosted Mode ی ھەیە بۆ زیادبونی کاریگەری رەنگ لەوێنەکاندا، مۆبایلەکە پێویستی بەفلاش نیە لەشەودا بۆ کامێراکان، بڵندگۆی مۆبایلەکەش ٤٠% زیاترە لەکۆپی پێشووتر. 
نرخی ئەم مۆبایلە ٧٩٩ دۆلاری ئەمریکییە و لە ١٨ی ئەم مانگەدا بکەوێتە بازارەوە.

2 مانگ پێشتر - Oct 9 2018 9:04PM
4071
بابه‌تی زیاتر