ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەمانگەکانی یەکەمی دووگیانیدا ھەناربخۆن
SNN: 

میوەی ھەنار و ئاوەکەی باشترین بژاردە و خۆراکێکی تەندروستە بۆ ژنی دووگیان لەماوەی مانگەکانی یەکەم و ماوەی دووگیانی بەشێوەیەکی گشتی. 
لێرەدا سودەکانی دەخەینەروو: 
١- خواردنەوەی ئاوی ھەنار لەلایەن ژنی دوگیانەوە بەسوودە بۆ کەمترکردنەوەی مەترسی توشبونی بەگرفتی مێشک لەکۆرپەلەدا، بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی توشبونی مێشک بەگرفتی مێشک بەھۆی کەمی ئۆکسجین و دابەزینی تێپەڕبوونی خوێنەوە ئەمەش بەگرفتی کەمی ئۆکسجین ناسراوە کەکاریگەری ھەیە لەسەر گەشەی منداڵ و توشی لەدایکبونی پێشوەخت و گرفتی جەڵتە و ئیفلیجی مێشکی دەکات. 
٢- ھەنار رێژەیەکی زۆری ریشڵی تێدایە بەجۆرێک نیو کوپ ھەنار ٥ گرامی ریشاڵە کەگرنگە لەکاتی ماوەی دووگیانیدا، ریشاڵ ھاوکارە لەپاراستن لەتوشبون بەقەبزی. 
٣- ئاوی ھەنار بەسوودە بۆ شێداری لەش و دابینکردنی رەگەزە خۆراکییە گرنگەکان بۆ لەشی ژنی دووگیان، لەوانەش ڤیتامین سی کەھاوکارە لەمژینی ئاسنی نێو میووە و سەرچاوە رووەکییەکان، ھاوکارە لەپاراستن لەکەم خوێنی بەھۆی کەمی ئاسنەوە.
٤- ڤیتامین کەی کەرۆڵی گرنگی ھەیە لە خەستبونەوەی سروشتی خوێن، و ھاوکارە لەزیادتر بەھێزبونی ئێسکی دایک و کۆرپەلە. 
٥- فۆلیک ئەسی کەپێویستە بۆ ژنی دووگیان بەشێوەیەکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبونی کۆرپەلە بەگرفتی دەماریی. 
٦- پۆتاسیۆم: کەپارێزگاری لەسەلامەتی دەمارەکان و ماسولکە دەکات، ھاوکارە لەپاراستن لەتوشبون بەگرژی قاچ. 

هەفتە پێشتر - Oct 10 2018 12:56PM
1673
بابه‌تی زیاتر