ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەمانە ھێلکەدان چالاک دەکەن
SNN: 

چالاککردنی ھێلکەدان گرنگە بۆ پیتاندن لەخانماندا بۆیە دەبێ خانمان گرنگی بدەن بەسستمی خۆراکی خۆیان بۆیە توێژەران پێیان وایە کەھەندێ حاڵەتی نەزۆکی پەیوەندیدارە بەگرفتی ھێلکەدان و نەھاتنە دەرەوەی ھێلکەوە بۆیە دەکرێ بەپەیڕەوکردنی ئەم سستمە خۆراکیە ئەو گرفتە چارەسەر بکەیت: 
١- نۆک باشترینە بۆ زیادبونی چالاکی سێکسی
٢- ژەمە خۆراکییە دەوڵەمەندەکان بەڤیتامین سی و ئاسن و زنک و پرۆتین بەسوودن 
٣- قەیسی بەسوودە بۆ رێکخستنی گرفتەکانی سوڕی مانگانە ئەگەر رۆژانە ٦ دەنکی لێ بخۆیت 
٤- شلیک و ئەو خۆراکانەی بۆرۆنی تێدایە، ئەگەر رۆژانە ٣ ملیگرام بۆرۆن بخۆیت ئەوا ئاستی ئیسترۆجین زیاد دەکات وەک (شلیک، قۆخ، کەلەرم، تەماتە، ھوندوبای کێوی، سێو، ھەنجیر، برۆکلی، ھەرمێ، چەوەندەر، شویت، زیرە، مەعدەنوس).

2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 1:40PM
1914
بابه‌تی زیاتر