ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٣ رێگا بۆ درێژکردنەوەی قژ
SNN: 

بونی قژێکی درێژ و تەندروست لەو رێگایانەیە کەزۆربەی خانمان ھەوڵی بۆ دەدەن، لێرەدا وێب سایتی بۆڵد سکای چەند پێکھاتەیەکی سروشتی لەشێوەی ماسکدا خستۆتەروو بۆ درێژکردنەوەی قژ و پاراستنی لەپیسبون و کاریگەری بەرکەوتنی تیشکی خۆر. 
شێوازی ئامادەکردنی ماسکێک بۆ خۆراکپێدانی قژ:
سەرەتا قژت بەشامپۆ بشۆ پاشان 
بڕێک زەیتی گوێز ھیند و سرکەی سێو و ھەنگوین بھێنە وتێکەڵی بکە
ئەم تێکەڵەیە کەلەشێوەی ماسکێکدا دەردەکەوێت بیدە لەقژت بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ دەقیقە و دواتر بەئاوی سارد بیشۆ
ئەم شێوازە سروشتیییە ھەفتەی جارێک دووبارە بەکاربێنەرەوە.

بۆ قژی ژەور: 
پێکھاتەیەکی کاریگەر دەخەینەروو : 
سرکەی سێو و ئاوی لیمۆی فرێش تێکەڵ بکە 
بیدە لەقژ و بێخی سەرت و مەساژی بکە
پاشان با ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت و بەئاوی ئاسایی بیشۆ.
بۆ قژی ئاڵۆسکاو: 
شیر و زەیتی گوێز ھیند و ھێلکە تێکەڵ بکە  
بیدە لەقژ و بێخی سەرت و جوان دایپۆشە

2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 2:09PM
2265
بابه‌تی زیاتر