ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دەست کردن بەلوتدا ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە دەگوێزێتەوە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ کەرۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردۆتەوە دەریخستوە کەدەست کردن بەلوت دا دەبێتە ھۆی چەندین کێشەی تەندروستی لەدیارترینیان ھەوکردنی سییەکانە. 
شارەزایان دەڵێن ھەندێ جۆری بەکتریا لەنێو لەشدا بڵاو دەبێتەوە لەرێی پەنجە بەلوت دا کردن سەرباری گواستنەوەی پەتا بۆ ھاورێ و کەسە نزیکەکان. 
توێژەرانی پەیمانگەی لیڤەرپولی پزیشکی لەبریتانیا دەڵێت ھەوکردنی سیەکان لەرێی پژمین و کۆکەوە بڵاو دەبێتەوە ئاماژە بەوەش دەکەن توێژینەوەکەیان گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کەگواستنەوەی بەکتریای ھەوکردنی سیەکان بەدەست لێدانیش دەگوێزرێتەوە.
دەرەنجامەکە دەریخست کەگواستنەوەی بەکتریا لەرێی دەستەوە دەگوێزرێتەوە جا شێدار یان وشک بێت. 
لەوبارەیەوە دکتۆرەوە یکتۆریا کۆنۆر رایگەیاندوە سەرباری ناشرینی و خراپی ئەم نەریتە و گرفتی سەختی واز لێھێنانی بەڵام نەخۆشی مەترسیداریش دەگوێزێتەوە، بەوپێیەی ھەوکردنی سیەکان نەخۆشیەکە توشی ملیۆنان کەس دەبێ لەجیھاندا، گەورەبن یان منداڵ، بەتایبەت ئەوانەی کەتوشی لاوازی سستمی بەرگری بون.
بۆیە پزیشکان رێنمایی دەدەن کەبەشێوەیەکی بەردەوام دەستەکان بشۆرێت و کەمتر دەست بەلوتدا بکرێت و خۆ بەدووربگیرێت لەوانەی ئەم نەریتە خراپە دەکەن.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2018 7:49PM
3769
بابه‌تی زیاتر