ژینگه
ژینگه
جوتیارە بەھرەمەندەکانی چین بەبێ خاک سەوزە دەچێنن
SNN: 

ژمارەیەک لەجوتیارە بەھرەمەندەکان لەچین شێوازێکی نوێ ئاشکرا دەکەن بۆ چاندنی سەوزە بەبێ بەکارھێنانی خۆڵ و دەریشکەوتوە بەرھەمێکی زۆری ھەیە.
جوتیاران شێوازێکی نوێی کشتوکاڵیان داھێنا بەبەکارھێنانی سندوقی بەتاڵ کەسستمی ئاودانی ستونی دەگمەنی لەخۆگرتبوو، لەگرنگترین داھێنانی ئەم رێگایەش لەکشتوکاڵدا، ئەوەبو شەش ھێندەی باری ئاسایی بەرھەمی ھەبوو. 
ئەم شێوازە ھەموو مادەیەکی خۆراکی لەخۆگرتوە و ھیچ مادەیەکی قڕکەری مێرووە زیانبەخشەکانی تێدا بەکارنایەت. 
ئەمەش لەناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر بەکاردەھێنرێت کەخاکی گونجاو بۆ کشتوکاڵ لەخۆناگرێت و رەنگە نەتوانرێت وەک پێویست کاری چاکسازی خاکەکەی ئەنجام بدرێت.

مانگ پێشتر - Oct 12 2018 2:59PM
2439
بابه‌تی زیاتر