یاسا
یاسا
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت
SNN: 

ماوەیەک بەر لەئێستا توێژینەوەیەکی ئەڵمانی ئەو تێڕوانینانەی پێشوی دەربارەی کەوتنە داوی خۆشەویستی ڕەتکردەوە کە پێیانوابوە تەنھا یەک خولەکی پێویستە، بەگوێرەی توێژینەوەکە ئەوکارە خێراتر ڕودەدات بەجۆرێک کەمترە لەچاوتروکانێک، لەم بەسەرھاتە ڕاستەقینەیەدا کە لەھەرێمی کوردستان ڕویداوە ڕاستی و دروستی ئەو توێژینەوەیە دەسەلمێنێت، لەم بەسەرھاتەدا دەردەکەوێت سەرباری ئەوەی فریاد کارەکەی خۆی زۆر خۆشویستوە، بەڵام دواجار عاشقی کچێکء سەروەت و سامانەکەی دەبێت و سەرەنجامیش کارەکەی لەدەستدەدات.

فریاد گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵەو دانیشتوی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە، گەنجێکی جوانی باڵابەرزەو بەھۆی ئەوەی زۆر حەزی لەڕیشە بەفریادە ڕیشە ناسراوە.

فریاد کاری وەرگرتن و بەڕێوەبردنی فرۆشگەی خوێندنگەکان دەکات و لەڕێگەی مامۆستایەکی ھاوڕێیەوە فرۆشگەی یەکێک لەخوێندنگە ئامادەییەکانی کچانی بۆ دەردەچێت، بەو ھۆکارەی زۆرترین نرخ لێدەدات تا بۆی دەرچێت، فرۆشگەگەی فریاد فرۆشگەیەکی پاک و جوانەو لەناوچەیەکەی قەرەباڵەغدایەو زۆرترین خوێندکاری تێدایە، ھەروەھا بەوەش ناسراوە کە ئەو ناوچەیە کەسوکاری خوێندکارەکانی دەوڵەمەندن.

فریاد بەزیرەکی خۆی فرۆشگەی خوێندنگەکە دەکاتە شێوەی کافتریایەک و ھاوشێوەی شۆپێکی گەورەی لێدەکات، ھاوکات شوێنی نانخواردنێکی جوان دروستدەکات، دوای ئەوەی بەتەواوی فرۆشگەکە دەکاتەوەو بەشێکی زۆری خوێندکاران و مامۆستاکان لای فریاد نان دەخۆن و زۆر لەکەلوپەلەکانی ڕازین، پاش ماوەیەک فریاد دەبێتە باسوخوازی خوێندکارەکان بەھۆی جوانی و ھەروەھا ئەو شێوازی ڕیشەی دایناوە.

پاش ماوەیەک فریاد لای کچە خوێندکارەکان بەڕیشە بانگدەکرێت و زۆرجار داوای پەیوەندی خۆشەویستیشی لێدەکرێت، بەڵام ئەو ڕازینەبوە، چونکە تێگەیشتوە ئەگەر ئەوکارە بکات، دەبێت واز لەکارەکەی بھێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کچانی ئامادەییەکە وازی لێناھێنن.

پرژە کچێکی جوانی ئامادەییەکەیە لەپۆلی ١١یەو باوکی بازرگانەو ڕۆژانە بەئۆتۆمبێلی تایبەت ھاتوچۆی پێدەکەن، پرژە دەچێتە لای ھاوڕێکانی و باسی ئەوەدەکات، فریادی خۆشدەوێت، بەڵام ھاوڕێکانی پێی دەڵێن کە فریاد ھیچ کچێکی خۆشناوێت، بەڵام پرژە وا ڕاھاتوە کە ھەرچی ویست، دەبێت بەدەستیبھێنێت!.

لەسەرەتاوە زۆر خۆی لەفریاد نزیک دەکاتەوە، بەڵام فریاد گوێی پێنادات، ڕۆژێک پرژە زیرەکانە خۆی لەفریاد نزیکدەکاتەوەو پێیدەڵێت، بۆ کورسی و مێزی ناو فرۆشگاکە ناگۆڕیت، لەوەڵامدا فریاد پێی دەڵێت کە ئەو کورسی و مێزانە تازە کڕیویەتی و توانای گۆڕینی نییە.

لەوکاتەدا پرژە داوا لەفریاد دەکات کە پێی بڵێت ئەو کورسی و مێزانەی بەچەند کڕیوە، فریادیش لەوەڵامدا دەڵێت بەھەزار دۆلار، بۆیە بۆ ڕۆژی دواتر پرژە بڕی پێنج ھەزار دۆلار دەداتە فریادو پێیی دەڵێت:"دەبێت بەیانی کە ھاتمەوە کورسی و مێزی تازە ببینم"، فریادیش بەداواکەی ڕازیدەبێت و پارەکەی لێوەردەگرێت، بۆ ڕۆژی دواتر جوانترین کورسی و مێز دەکڕێت و ھاوکات پارەیەکی باش بۆ فریاد دەمێنێتەوە.

کاتێکیش بەیانی دەوامی خوێندنگە دەستپێدەکات و پرژە دەچێتە لای فریاد، فریاد داوای لێدەکات ئەو پارەیەی ماوەتەوە لێی وەربگرێتەوە، بەڵام پرژە ڕازینابێت و دەڵێت:"ئەو پارەیە بۆ خۆت".

دوای ماوەیەکی زۆرو قسەکردن لەگەڵ پرژە، فریاد دەکەوێتە داوی خۆشەویستی لەگەڵیدا، لێرەوە پەیوەندی ئەو دوکەسە پەرەدەسێنێت و تا کار دەگاتە ئەوەی شەوێک پرژە داوا لەفریاد دەکات کە بچێتە ماڵیان و کاری سەرجێی لەگەڵ بکات، فریادیش دەچێتە ماڵی پرژەی تەمەن ١٧ ساڵ و ئەو شەوە تا بەیانی بەیەکەوە دەبن، بەڵام پرژە داوا لەفریاد دەکات وێنەیەک بۆ یادگاری بگرن و فریاد ڕازیدەبێت و وێنەکە دەگرن.

پرژە مەبەستی لەگرتنی وێنەکە ڕوندەکاتەوەو دەڵێت:"گرتنی ئەم وێنەیە بۆئەوەیە کە ھیچ شتێک مەحاڵ نییەو من ھەرچیم وت دەیکەم"، بۆیە بەیانی پرژە ئەو وێنەیە پیشانی ھاوڕێکانی دەدات، بەڵام یەکێک لەھاوڕێکانی پرژە ئەو بابەتە لای باوکی باسدەکات، بەڵام باوکی ئەو خوێندکارە لەگەڵ باوکی پرژە ھاوڕێن، بەمشێوەیە باوکی پرژە بەبابەتەکە دەزانێت و دوای ئەوەی کە ھەڕەشە لەفریاد دەکەن، بەڵام باوکی پرژە لای پۆلیس سکاڵا تۆماردەکات و باسی ئەوەناکەن کە کچەکەیان زۆری لەفریاد کردوە تا بچێتە ماڵیان و کچەکە دەستپێشخەری ئەمکارەی کردوە.

دوای ئەوەی پرژە دەبەنە تاقیگە دەردەکەوێت کە کچەکەیان کاری سەرجێی (پاشبازی) لەگەڵ کراوە، بەو ھۆیەوە فریاد بەمادەی ٣٩٤ لەیاسای سزادانی عیراقی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

تێبینی:
 ئەم چیرۆکە لەیەکێک لەدادگاکانی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
 ناوەکانیش خوازراون و ناوی راستەقینەیان لەلای SNN پارێزراوە.
مانگ پێشتر - Oct 12 2018 7:42PM
64326
بابه‌تی زیاتر
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....