زانست
زانست
ئایفۆنە ھەرزانەکە دەکەوێتە بازاڕەوە
SNN: 

دواجار و دوای مانگێک چاوەڕوانی مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ ئایفۆن XR دەکەوێتە بازارەکانەوە و رۆژی ھەینی رادەست دەکرێتە کڕیارانی. 
ئەم مۆبایلە چەندین تایبەتمەندیی تەکنەلۆژی نوێی تێدایە لەوانە شاشەی ریتینای شل کە ٦.١ ئینجە و فراوانترە. 
سەرباری ئەوەش تەکنیکی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری تێدایە لەگەڵ پرۆسێسەری ئەی ١٢ بایۆنیک کەوادەکات لەمۆبایلەکانی تری ئەندرۆید بەھێزتر بێ لەتاقیکردنەوەی خێراییدا. 
ئەم پرۆسێسەرە شەش ناوەکییە و دوانیان ١٥%ی خێرایی زیاد دەکات و ئەوی تر ٥٠% ووزە سەرفکردن کەم دەکاتەوە بەمانای ئەوەی تەمەنی باترییەکە باشتر دەبێت.
مۆبایلەکە کامێرایەکی ١٢ مێگاپکسڵی ھەیە لەپشتی ئامێرەکەدا و چەندین توانا و کوالێتی ھەیە وەک تۆمارکردنی وێنەکان بەباشی و، گۆشەی عەدەسەی ھەیە و ھەستەوەرێکی نوێی ھەیە و ئۆتۆ فۆکسە. 
مۆبایلەکە دەتوانێ بەناسینەوەی دەم و چاو ئامێرەکە بکاتەوە و دژی تەڕبوونە. 
نرخی XR نزیکەی ٧٤٩ دۆلارە لەکاتێکدا XS کە ١٠٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات. 
بڕیارە ئەم مۆبایلە نوێیە بەرەنگەکانی شین و زەرد و سور و مەرجانی و سپی و رەش بەردەست بێت.

3 مانگ پێشتر - Oct 18 2018 2:52PM
7086
بابه‌تی زیاتر