کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە ژنەکەت زۆرتری خۆش دەوێیت
SNN: 

شارەزایانی بواری پەیوەندییە ھاوسەرێتییەکان رێنمایی ئاراستەی پیاوان دەکەن لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنەوە لەگەڵ ژنەکانیاندا، بۆ ئاسانکاری ئەم نھێنییە گەورەیە و بەوپێیەی ھەندێ لەپیاوان نازانن تا ئێستاش چۆن لەژنان تێبگەن، بۆیە وێبسایتی فامیلی شەیری ئەلکترۆنی چەند رێنماییەکی خستۆتەروو بۆ ھاوکاریکردنی ھاوسەران لەمامەڵەدا و تا ژنان زیاتر پیاوەکانیان خۆش بوێت:
١. وابکە ھەموو رۆژێکت وەک یەکەم رۆژ بێت: بۆنمونە لەنێو رێستۆرانتدا کورسی بۆ دابنێ، دەرگای ئۆتۆمبیلی بۆ بکەرەوە، چاکەتەکەی بدەرێ، چونکە ژنان حەزیان لەم جۆرە شتانەیە و دەبێ ھەروەک چۆن بویت لەیەکەم دیداردا بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.
٢. ھانی بدە کەخواستەکانی بەدی بھێنێت و پشتیوانی بکە. 
٣. پێی بڵێ تۆ چەندە شازی و چەند رستە و دەستەواژەیەکی وەسفکردنی بۆ بەکاربھێنە
٤. بەرپرسیارێتی باوکایەتی لەئەستۆ بگرە و پێداویستی ماڵ و منداڵ دابین بکە و ھاوکاری بکە لەو بارەیەوە. 
٥. رێز وھەڵسەنگاندنی خۆتی بۆ دەرببڕە و ھاوبەش بە لەکارەکانیدا و ھەمیشە سوپاسگوزاری بە بەتایبەت کاتێ میوان وکەسو ھاورێکانت لەوێ بوون.

مانگ پێشتر - Oct 20 2018 5:38PM
10687
بابه‌تی زیاتر