زانست
زانست
ئەوەی گالاکسی نۆت ٩ ھەیەتی و لەئایفۆنە تازەکەدا نیە
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵ توشی رەخنەیەکی زۆر بۆوە لەدوای راگەیاندنی دوو مۆبایلە نوێیەکەی لەدوای ئەوەی گالاکسی نۆت ٩ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بەسەریدا. 
بەپێی زانیارییەکانی "بزنس ئینسایدەر" مۆبایلی نۆت ٩ چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە کەلەمۆبایلەکانی ئایفۆن XS و XS ماکس دا نیە. 
لەتایبەتمەندییەکانی سامسۆنگ ئەوەیە خێرایە و بەپرۆسێسەری کوالکۆم ٨٤٥ کاردەکات کەخێرایی ٢.٨ گێگاھێرتزە لەکاتێکدا خێرایی ئایفۆن ٢.٣٩ تێپەڕ ناکات، بەو جۆرە گالاکسیە نوێیەکە لەماوەیەکی کورتدا ئەپڵیکەیشن و ئینتەرنێت لەماوەیەکی کەمدا دەکاتەوە.
لەڕووی ئەداوە ئەم مۆبایلە تایبەتمەندیی Beastی ھەیە کەبواری بەکارھێنانی دەدات لەدۆخی ئیکۆنۆمیدا ووزەی پاترییەکە تا ئەوپەڕی بەکاربھێنێت و خێرایی مۆبایلەکەش کەم نەکاتەوە.
تایبەتمەندییەکی تری نۆت ٩ ئەوەیە کەگرتەی ڤیدیۆیی لەکاتی قفڵکردنی مۆبایلدا وەک سکرین سەیڤەر دادەنێت ئەمەش لەجیاتی فۆتۆی جێگیر. 
لەگەڵ ئەوەشدا سامسۆنگە نوێیەکە دەتوانێ دوو ھێدفۆنی بێ وایەری لێ ببەستیت بۆ نمونە ئەگەر بتەوێ لەگەڵ ھاورێیەکتدا گوێ لەھەمان گۆرانی بگرن. 
ئەگەردەتەوێ نامەیەک لەھەمان کاتدا بنێریت دەتوانیت لەسامسۆنگە نوێیەکە بیکەیت و کات و مێژووەکەی دیاری بکەیت. 
دەتوانیت تایبەتمەندیی دەستکێش ھەڵبژێریت تا ھەستیاری شاشەکە زیاتر بێ و بەبێ دەست لێدان کاربکات ئەمەش لەئایفۆندا نیە. 
لەبارەی شێوازی قفڵکردنی مۆبایلەکەشەوە بەدەست خۆتە چۆن بتەوێ بیکەیتەوە و دایبخەیت لەھەرکوێ بێت. 
لەبارەی تایبەتمەندیی قەڵەمی S ەوە ، دەکرێ تێکستەکان لەئنستاگرام و شوێنی ترەوە کۆپی بکەیت و ھاوبەشی و پۆستی بکەیتەوە لەشوێنی تردا ئەمەش تایبەتە بەسامسۆنگ.

6 مانگ پێشتر - Oct 21 2018 9:05PM
8458
بابه‌تی زیاتر