کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھۆکاری ناپاکیکردنی پیاوان لەھاوسەرانیان ئاشکرابوو
SNN: 

شارەزایەکی بواری پەیوەندیی ھاوسەرێتی کەبۆ کۆمپانیای ئەشلی مادیسن بۆ یەکتر ناسین کاردەکات گرنگترین ئەو ھۆکارانە ئاشکرا دەکات کەوادەکات پیاوان ناپاکی بکەن لەھاوسەرەکانیان. 
لەوبارەیەوە"روبی لایف" شارەزای بواری پەیوەندیی ھاوسەرێتی رایگەیاندوە ناپاکی ھاوسەرێتی بەھۆی کەمتەرخەمی پەیوەندیی ھاوسەرێتی یەوەیە جا لەرووی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی کەسی بەرامبەر بێت بەشێوەیەکی کاریگەر و بەردەوام.
رۆبی رایگەیاندوە کەژنان و پیاوانی ھاوسەردار پەنا دەبەنە بەر وێبسایتەکانی یەکتر ناسین گرفتێکیان ھەیە یان شتێک لەژیانی ھاوسەرێتییاندا کەمە، ئەوەش زۆر گرنگە بەلایانەوە بۆیە پەنا دەبەنە بەر بەدەستھێنانی لەدەرەوەی ژیانی ھاوسەرێتی.
رۆبی رایگەیاندوە نەمانی ھەستی خۆشەویستیی لەپەیوەندیی ھاوسەرێتییدا یەکێکە لەدیارترین ھۆکارەکان کەتوشی ناپاکی ھاوسەرێتی دەکات سەرباری چەندینی تر.
رۆبی بەپشت بەستن بەتوێژینەوەیەکی دکتۆرە ئەلیسیا ووکەر لەزانکۆی میسۆری ئەمریکی رایگەیاندوە کەھەندێ لەپیاوان رێگری لەھاوسەرەکانیان دەکەن کەداخوازییان ھەبێ بۆ بەدیھێنانی پێداویستی و داخوازی دیاریکراو کەناتوانن بۆیان بەدی بھێنن، بۆیە پیاوان خۆشیان پەنا دەبەنە بەر ژنی تر.

3 هەفتە پێشتر - Oct 22 2018 5:20PM
4887
بابه‌تی زیاتر