ژینگه
ژینگه
لەمەودوا تۆوی لۆکە بخۆ
SNN: 

کیرتی راسۆر زانای بواری تەکنیکی زیندەگی رایدەگەیەنێت کەزانکۆی تەکساس پەرەی داوە بەشێوازێکی ناوازەی بەرھەمھێنانی تۆو چاکسازی رووەکی بۆماویی. 
ئاژانسی پشکنینی تەندروستی ئاژەڵان و رووەک لەوەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی رایگەیاندووە چاکسازی کردن لەسیفەتە بۆماوەییەکانی لۆکە وایکردووە زیاتر پەرەی پێ بدرێت و بچێنرێت تابتوانین تۆوی لۆکە بخۆیت و بیکڕیت.
وەک دەزانرێ گوڵی لۆکە دوای جیاکردنەوەی لەتۆوەکەی بەکاردێت بۆ پیشەسازیی قوماش، تۆویش سەرلەنوێ دەچێنرێتەوە و ٠.٧ کیلۆگرام تۆو و ٠.٤٥ کیلۆگرام ریشاڵی تێدایە، تۆوەکەی پرۆتین و جۆسیبۆلی تێدایە کەپێکھاتەیەکی کیمیاییە کەرووەک لەمێروو نەخۆشیەکان دەپارێزێت لەھەمان کاتدا ژەھراویە بۆ مرۆڤ، بەڵام توێژەرەکە دەریخستوە کەدەکرێ تۆوی لۆکە بەکاربھێنیت و وەک تۆوی نۆک و چەندینی تر بخۆیت وەک ژەمێکی خۆراکی سوک کەبیھاڕیت و بیخەیتە ھەویرەوە. 
دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA دەکرێ بەکاربھێنرێت بۆ خواردنی لەژەمی ئێواراندا. 

3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 2:14PM
1087
بابه‌تی زیاتر