ژینگه
ژینگه
لەبەر ئەم سودانە ئینجانەی رووەک لەماڵدا دابنێن
SNN: 

زانایانی زانکۆی ریدینگ لەشانشینی یەکگرتوو گرنگی دانانی ئینجانەی رووەک لەماڵدا دەخەنەروو. 
بەپێی ئەو راپۆرتەی لەرۆژنامەی دەیلی مەیڵدا بڵاوکراوەتەوە، زانایان رایدەگەیەنن کەبونی رووەک و ئینجانەی سەوزایی لەنێو ماڵدا مرۆڤ تەندروست دەکات چونکە ئەم رووەکانە دوانۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژن و رێژەیەکی بەرزتری ئۆکسجینی پێ دەدەن ئەمەش کوالێتی ھەوا لەنێو ماڵەکەدا باشتر دەکات. 
زانایان رایدەگەیەنن بەشێوازێکی ئاسان و نرخێکی گونجاو ھاوکاری مرۆڤ بکەیت بۆ سنوردارکردنی گرفتی وشکبونی پێست، گرفتی ھەناسەدان.
لەوبارەیەوە دکتۆرە "تیگانا بلانۆسا" شارەزا لەزانکۆکە رایگەیاندوە دەزانین کەخەڵک ٩٠%ی کاتەکانیان لەنێو ماڵدا بەسەردەبن ئەمەش دەبێتە باشترین و ئاسانترین رێگا بۆ کەمکردنەوەی وشکبونی ھەوا لەنێو ماڵدا، لەگەڵ کەمکردنەوەی نیشانەکانی وشکبونی پێستدا، لەگەڵ بونی چەندین سودی تردا، بۆ ھەناسەدان و تەندروستی جەستەیی، کەرووەکەکان دوانۆکسیدی کاربۆن لەھەوا وە وەردەگرن و ئەمەش بەسودی مرۆڤ دەکەوێتەوە.

3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 8:12PM
2587
بابه‌تی زیاتر